دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا لەهەولێر چاكبونەوە
  2020-04-05       623       

تەندروستی هەولێر ئاشكرایكرد: دوای وەگرتنی چارەسەر دو توشبوی دیكەی كۆرۆنا بەتەواوەتی چاكبونەتەوەو بەوەش كۆی گشتی چاكبوەكان لە هەولێر گەیشتۆتە 19 كەس.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: دو نەخۆشی توشبو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەوەو باری تەندروستیان تەواو جێگیربۆتەوە.

وتوشیەتی"پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆکرایەوە کە نێگەتیڤ بون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە."

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە کۆی گشتی چاكبوەکان گەیشتە ۱۹ کەس.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×