ئێران چین تۆمەتبار دەکات لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
  2020-04-06       661       
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، ''حکوومەتی چێن خەتابارە لەوەی کە بە زوویی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکرا نەکرد''.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکردووە کە چین دەبوایە راستگۆیانە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستداوان ئاشکرا بکات بۆ ئەوەی جیهان درک بە مەترسییەکە بکات و خۆی بۆ ئامادە بکات بەڵام چێن زانیارییە راستەکانی شاردووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی چین لەمبارەیەوە رایگەیاند، ''ئەو وڵاتانەی کە حاڵەتەکانی کۆرۆنای نوێی تێدا تۆمار دەکرا بە پشت بەستن بە زانیارییە بڵاوکراوەکان لەلایەن چێنەوە، وایاندەزانی پەتایەکی زۆر سووکە، بەڵام لە راستیدا وا نەبوو''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×