هەڤاڵ ئەبوبەكر: لیژنەی لێكۆڵینەوە لە روداوی هێرشكردنە سەر پزیشكەكەی سلێمانی پێكهێنراوە
  2020-04-06       827       

هەڤاڵ ئەبوبەكر، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، رایگەیاند: لیژنەی لێكۆڵینەوە لە روداوی هێرشكردنە سەر پزیشكەكەی شاری سلێمانی پێكهێنراوە.

ئاوێنە: كەمێك لەمەوبەر هەڤاڵ ئەبوبەكر، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ، لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین و چاودێریکردنی قەدەغەکردنی هاتووچۆدا (کە داخوازییەکی تەندروستییەو لەپێناوی تەندروستیی هەمووماندا)، ڕووداوێکی نەخوازراو لەنێوان بەڕێزان تیمێکی چاودێریی و پزیشکێکدا؛ ڕوویداوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەگەڵ ڕوودانی ڕووداوەکەدا بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی پارێزگای سلێمانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە.

ێشتر لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی ئاشكراكردبو كە ئه‌مڕۆ(دوشەممە)، پزیشكێكی پسپۆڕی بێهۆشكاری له‌ كاتی گەڕانەوەی لە كاره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ لەلایەن مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه‌كانی ناوخۆ لە شاری سلێمانی په‌لامارو لێدان و سوكایه‌تی پێكراوە.

لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان وێڕای ئیدانەكردنی روداوەكە داوا كردبو رێكاریی یاسایی بگیرێتەبەر.


دەقی رونكردنەوەكە...

ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا

ئەمڕۆ، لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنین و چاودێریکردنی قەدەغەکردنی هاتووچۆدا (کە داخوازییەکی تەندروستییەو لەپێناوی تەندروستیی هەمووماندا)، ڕووداوێکی نەخوازراو لەنێوان بەڕێزان تیمێکی چاودێریی و پزیشکێکدا؛ ڕوویداوە.

لەگەڵ ڕوودانی ڕووداوەکەدا بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی پارێزگای سلێمانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنراوە.

لە هەمان کاتدا بە فەرمانی دادوەر چوار کەس لە رووداوە نەخوازراوەکەی دوێنێی گوندی بێسەڵمێنی سەر بە قەزای شارەزووردا بەشدارییان کردبوو، دەستگیرکران و رێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بەناوی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە؛ وەک هەمیشە سوپاس و ستایشی کەرتی تەندروستی و بەڕێزان پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی و هەموو هێزەکانی ناوخۆو ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆو بەرگری شارستانی و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و هێزەکانی پێشمەرگەو لیواکانی سکرتاریەت دەکەین، کە لەگەڵ هەموو یەکە کارگێڕیی و دامەزراوە تەندروستیی و ئارامیی و خزمەتگوزاریی و کارگێڕیی و داراییەکاندا، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
٦ / ٤ / ٢٠٢٠


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×