گەرمیان.. دایكی سێ منداڵ "بەفیشەك" گیانی لەدەستدا
  2020-04-06       714       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ژێنكی 36 ساڵان كە دایكی سێ منداڵە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستداوە كە بەوتەی كەسوكارەكەی، فیشەكی بەخۆیەوە ناوەو خۆی كوشتوە.

ئاوێنە: مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لەگوندی 'ساڵح ئاغا' سەربە ناحیەی قۆرەتوەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ن. ب. ا.) لەدایکبوی 1986 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابو."

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستۆتەڕو كە "بەوتەی کەسوکارەكەی، ناوبراو خاوەنی سێ منداڵەو فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە."

هەروەها وتوشیەتی"بەهۆی بونی گومان لەڕوداوەکە پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردۆتەوەو لەئێستادا مێردەکەی دەستبەسەر کراوە و چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکین تا رونبێتەوە کە روداوەکە خۆکوژی بوە یاخود کوژراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×