2020-04-06   608     
بڕیارە سبەی سێشەممە، بەشێكی زۆری ئەو شوێنانەی كە پێش 48 سەعات قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ، كراوە بون، سەرلەنوێ بكرێنەوە، قائیمقامیەتی سلێمانیش، بۆ كردنەوە هەر شوێنێك و شێوازی كاكردنیان، رێنمایی تایبەتی دەركرد.
ئاوێنە: دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ رێكخستنەوەو كردنەوەی شوێنی پێداویستییە رۆژانەكانی هاوڵاتیان لە سبەی سێشەممەوە، ئەمشەو دوشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی مەرج و رێنمایی نوێی بۆ كردنەوەی دەرمانخانەو كۆگاكانی دەرمان، ماركێته‌كان، نانەواو سەمونخانەكان، كارگه‌كانی به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی، دوكانی فرۆشتنی گۆشت، شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكانی دابه‌شكاری، كاركردنی عەلەوەی سلێمانی، كاركردن لە كارگەی خواردمەنی مرۆڤ و كارگەكانی ئالیكی ئاژەڵ و پەلەوەرو كارگەكانی ئاو، بڵاوكردەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاندوە كە هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به رێنماییه‌كانه‌وه شوێنه‌كەو خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
مەرج و رێنماییەكان بۆ كردنەوەی شوێنەكان و شێوازی كاكردنیان:
مەرج و رێنماییەكانی كردنەوەی دەرمانخانەو كۆگاكانی دەرمان لە سلێمانی
شێوازی كاركردن و كردنەوەی دەرمانخانەو كۆگاكانی دەرمان لە سلێمانی بەپێی ئەم مەرج و رێنماییانە رێگەبەكاركردنیان دەدرێت:
1. كردنەوەی سەرجەم دەرمانخانەكانی شاری سلێمانی به‌پێی پێویستی گه‌ڕه‌كه‌كان.
2. كردنەوەی كۆگاكانی دەرمان تەنیا لە رۆژانی "دووشەممە و پێنج شەممە" و لەكاتژمێر (1) پاش نیوەڕۆ بۆ (7) ئێوارە رێگەپێدراو دەبێت .
3. پێویستە دەرمانخانە و كۆگاكانی دەرمان پابەندی سەرجەم رێكار و رێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی دەبن .
4. گواستنەوەی دەرمان بۆ دەرمانخانەكان تەنیا لەرێگەی ئوتومبێلی ساردكەرەوە "بەراد" رێگەپێدراوە.
5. ئەو دەرمانسازانەی كە لە دەرمانخانەكان كاردەكەن بەپێی چەند مەرج و رێنماییەك رێگە بە هاتوچۆ كردنیان دەدرێت.
6. بۆ پابه‌ندبون به رێنماییه ته‌ندروسییه‌كان، پێویسته سه‌رجه‌م ده‌رمانخانه‌كان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن:
أ- رێگری له هاتنه ژوره‌وه‌ی نه‌خۆش بكرێت بۆناو ده‌رمانخانه، له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچوكه‌وه ده‌رمان و رێنماییه‌كانی به‌كارهێنانی به نه‌خۆش بدرێت.
ب- به‌كارهێنانی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی (ده‌ستكێش و ده‌مامك) و پاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌له‌وپه‌له‌كانی ناو ده‌رمانخانه به‌به‌رده‌وامی.
ت- له‌كاتی چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ده‌رماندا رێنمایی نه‌خۆش بكرێت دور له یه‌كتری بوه‌ستن.
پ- له‌كاتی وه‌رگرتنی ره‌چه‌ته و پاره و پێدانی ده‌رمان به‌نه‌خۆش، ده‌ستیان به ماده‌ی پاكژكردنه‌وه خاوێن بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌بن به سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆس و نه‌خۆشی.
ج- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گومانی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا لێده‌كرێت، چاره‌سه‌ریان پێنه‌درێت به‌ڵكو رێنماییان بكرێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات.
رێنمایی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی ماركێته‌كان:
1. كاتی كردنه‌وه‌ی ماركێته‌كان له كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (6)ی ئێواره ده‌بێت، به‌ڕه‌چاوكردنی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م رێنمایه‌كانی خۆپاراستن و ته‌ندروستی.
2. پێویسته سه‌رجه‌م ماركێته‌كان رۆژانه كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم)ی ناو ماركێته‌كه بكرێت.
3. سه‌رجه‌م ماركێته‌كان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
أ- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران هه‌ریه‌ك له ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن.
ب- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) و ده‌ستكێش بۆ كڕیاران، به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
ت- رێگری كردن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
پ- پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
ج- پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە 2 مەتر كەمتر نەبێت.
ح- بەهەمو شێوەیەك بونی منداڵ لە نێو ماركێتەكان رێگە پێدراو نیە.
رێنمایی نوێ بۆ كردنەوەی نانەواو سەمونخانەكانی سلێمانی
1- هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن پێویسته پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و له‌كاتی كاركردنیشدا (ده‌ستكێش، ده‌مامك و كڵاو) به‌كار بهێنن.
2- ئه‌و كه‌سه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كاندا كاری پاره وه‌رگرتن ده‌كات، نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ویر، نان و سه‌موندا هه‌بێت.
3- پێویسته سه‌رجه‌م نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان زه‌رفی كاخه‌ز به‌كاربهێنن له‌بری زه‌رفی نایلۆن.
4- له‌نانه‌واخانه‌كاندا نابێت به‌هیچ جۆرێك سۆده به‌كار بهێنرێت.
5- رۆژانه و به‌ره‌ده‌وام شوێنه‌كه به ماده‌ی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) خاوێنبكرێته‌وه.
6- بێجگه له‌و كارمه‌ندانه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن، نابێت هیچ كه‌سێك بچێته شوێنی هه‌ویر و شێلان و برژاندنی نان و سه‌مونه‌كان.
7- كێشانی جگه‌ره له نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه قه‌ده‌غه‌یه.
8 . پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە 2 مەتر كەمتر نەبێت .
رێنمایی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كانی به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی
1- ته‌نها رێگه ده‌درێت به‌و كارگانه‌ی كه خاوه‌نی مۆڵه‌تی فه‌رمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانن.
2- پێویسته به‌رهه‌مه‌كانیان به ئۆتۆمبێلی ساردكه‌ره‌وه بگوازرێته‌وه.
3- رۆژانه دوجار به‌رهه‌مه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ماركێت و شوێنه‌كان به‌مجۆره به‌یانیان سه‌عات (7 بۆ 9) و دوانیوه‌ڕوان له سه‌عات (3 بۆ 5).
4- هه‌مان رێكاری خۆپارێزی و ته‌ندروستی له ماركێت و دوكانی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان ره‌چاوبكرێت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن به‌كارهێنانی (ده‌ستكێش، كه‌مامه، كڵاو و سه‌درییه).
5- رۆژانه سێ‌جار (به‌یانیان، نیوه‌ڕوان و ئێواران) كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم) بكرێت بۆ كارگه‌كان و شوێنی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان به به‌كارهێنانی ده‌رمانی (ڤێركۆن).
6- جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری كه‌بۆ پێدانی مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌كاتی كردنه‌وی كارگه و جێگاكانی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان كاری پێكراوه.
7- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسای ده‌كرێته‌وه و رێگه نادرێت دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
رێنماییه‌كانی كردنه‌وه‌ی دوكانی فرۆشتنی گۆشت
1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ نادرێت له‌ناو شاری سلێمانی، ته‌نها له كوشتارگه‌ی سلێمانی نه‌بێت.
2- ته‌نها دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا ده‌كرێته و له‌ناو بازاڕ و سه‌نته‌ری شاردا ناكرێته‌وه.
3- ته‌نها ئه‌و گۆشتفرۆشانه ده‌كرێنه‌وه خاوه‌نی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رین.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوكانه‌كان كارده‌كه‌ن، پێویسته ناسنامه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت.
5- پێویسته له دوكانه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاره‌بای تێدابێت و دیواره‌كانی كاشی بێت و به‌ئاسانی خاوێن بكرێته‌وه، جامخانه و ساردكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.
6- نابێت گۆشت له‌ده‌ره‌وه‌ی جامخانه دابنرێت و هه‌وای به‌ربكه‌وێت.
7- پێویسته ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له دوكانی گۆشفرۆشه‌كان كارده‌كه‌ن، هه‌مو پێداویستیه‌كانی خۆپارێزی (ده‌ستكێش، كه‌مامه، سه‌درییه و كڵاو) به‌كاربهێنن بۆیه‌كجار، واته (دیسپۆزه‌بڵ)بێت.
8- رۆژانه سێ‌جار كاری پاكژكردنه‌وه (تعقیم) بكرێت بۆ دوكانه‌كان به ده‌رمانی (ڤێركۆن) به‌م جۆره، به‌یانیان كاتی كردنه‌وه، نیوه‌ڕوان و ئێواران دوای داخستن.
9- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كڕیار نابێت بچێته دوكانی گۆشتفرۆشه‌كه‌وه، ئه‌ویش به‌دانانی به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م دوكانه‌كه‌یدا.
10- كه‌سێكی تایبه‌ت دابنرێت بۆ وه‌رگرتنی پاره و پێدانی گۆشت به كڕیاره‌كان واته نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری پارچه‌كردنی گۆشت ده‌كه‌ن به‌ركه‌وته‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كڕیار.
11- هیچ به‌رهه‌مێكی گۆشتی فرێش له ماوه‌ی (72) سه‌عات زیاتر نه‌مێنێته‌وه ئه‌ویش به‌ڕه‌چاو كردنی سه‌رجه‌م رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ریه‌كان.
12- به‌رهه‌می گۆشتی سه‌بڕدراو له كوشتارگه شه‌وانه به ئوتومبێلی ساردكه‌روه ده‌هێنرێت بۆ شاری سلێمانی رێگه به‌هیچ ئوتومبێلێكی تر نادرێت كه گۆشت بگوازێته‌وه.
13- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسای ده‌كرێته‌وه و رێگه نادرێت دوكانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
رێنمایی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكانی دابه‌شكاری
1. جوڵه‌ی دابه‌شكردنی بابه‌ته‌كانی خۆراك و پاكه‌ره‌وه بۆ ماركێته‌كان له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه ته‌نها له كاتژمێر (8)ی به‌یانی بۆ (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
2. رێگه‌پێدان به‌پێی توانای كۆمپانیاكان و پشت به‌ستن به زانیاری تۆماركراو له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌نداره حكومی و ناحكومییه‌كان و دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه خۆراك و پاكه‌ره‌وه له كۆگای كۆمپانیاكانه‌وه بۆ ماركێته‌كان ده‌گوازنه‌وه.
3. پشت به‌ستن به نوسراوی پارێزگای سلێمانی/ نوسینگه‌ی تایبه‌ت ژماری(65) له (4/4/2020) هه‌موو چالاكییه ئابووری و بازاڕگه‌ری و دارایی و عه‌لوه و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون و سیتییه‌كان و كۆمپانیاكانی دابه‌شكاری و ماركێت و خزمه‌تگوزاری رۆژانه پێویسته له‌لایه‌ه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانی و (یه‌كه كارگێڕییه‌كانه‌وه) به‌هاوبه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابوری‌دا، رێكده‌خرێنه‌وه، به‌مه‌رجێك پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستی و كارگێڕی و ئارامییه‌كان بن.
رێنمایی تایبەت بە شێوازی نوێی كاركردنی عەلوەی سلێمانی
1. له‌لایه‌ن سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌هاوكاری قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ومه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ هه‌ڵده‌ستن به رێكخستنی ده‌رگاكانی هاتنه ناوه‌وه و چوه‌نه ده‌ره‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان و دانانی به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكرنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌كه‌وتن.
2. دابینكردنی گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له خواره‌وه و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌وزه و میوه هاورده ده‌كه‌ن یان ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن، ئه‌و گۆڕه‌پانه له‌لایه‌ن سه‌ندیكای عه‌لوه دیاری بكرێت.
3. ته‌نها رێگه بدرێت به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر به‌پێی قه‌باره‌كانیان كه ته‌نها قه‌باره‌ی (كه‌نته‌ر، كیا و پیك ئاب).
4. دانانی خاڵی رشاندن به‌ماده‌ی فێركۆن له ده‌رگاكانی هاتنه ناوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان كه به بار ده‌هێنن له مه‌رزی باشماخه‌وه و رشاندنی عه‌لوه رۆژانه به‌ماده‌ی ڤێركۆن.
5. دانانی مه‌فره‌زه‌ی ئاسایشی ناوخۆ له عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌هیچ شێوه‌یك رێگه به‌هیچ خاوه‌ن قاتع و كاسب و كرێكار و شۆفێرێك نه‌درێت به به‌بێ ماسك و ده‌ستكێش بچێته عه‌لوه.
6. كاته‌كانی كاركردنی عه‌لوه‌ی سلێمانی و كردنه‌وه‌ی له‌كاتژمێر (4)ی به‌یانی بۆ (1)ی نیوه‌ڕۆ بێت و رێگه‌نه‌درێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی عه‌لوه بازرگانی سه‌وزه و میوه بكرێت.
7. ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌قاڵانه‌ی به‌شێوه‌ی گه‌ڕۆك (DELIVARY) به ئۆتۆمبێل سه‌وزه و میوه ده‌فرۆشن پێویسته ره‌چاوی ئه‌م جاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن:
أ- پێوسته فرۆشیار ماسك و ده‌ستكێش بپۆشێت و سه‌روزه ومیوه‌كانی كیلۆ كیلۆ كردبێت و ئاماده‌ی بكات بۆ فرۆشتن و سه‌وزه و میوه‌ی جوان بگاته كیسه‌كان و و ئه‌گه‌ر سه‌وزه و میوه‌ی خراپی فرۆشت رێكاری یاسایی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بگیرێته‌به‌ر.
ب- پێوسته ماسك و ده‌ستكێشی ئیحتیاتی پێبێت بۆ كڕیاره‌كانی.
8. ده‌رباره‌ی دوكانی به‌قاڵ و سه‌وزه فرۆش و میوه فرۆش له سۆپه‌ر ماركێت و مینی ماركێته‌كان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكرێت.
أ- دانانی به‌ربه‌ست یان شریتی خۆپارێزی تا هیچ كرڕیارێك بۆ سه‌وزه ومیوه كڕین نه‌چێته سه‌ر سه‌وزه و میوه‌كه.
ب- خاوه‌نكار و دوكاندار و كرێكاره‌كانی ماسك و ده‌ستكێش بپۆشن.
ت- دوكاندار پێوسته سه‌وزه ومیوه‌كانی كیلۆ كیلۆ كردبێت و ئاماده‌ی بكات بۆ فرۆشتن و دانانی ده‌ستكێش و پاكژكه‌ره‌وه و ماسكی ئیخحتیات له دوكانه‌كه‌ی
پ- پێویسته سه‌وزه و میوه‌ی جوان بفرۆشێت به‌پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاسایی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بگیرێته‌به‌ر.
ج- به‌كارهێنانی پاكژكه‌ره‌وه رۆژی دوجار بۆ رشاندنی به‌رده‌م دوكانه‌كه‌ی .
به‌م شێوه‌یه كۆتایی به میكانیزمی رێكخستنه‌وه‌ی عه‌لوه هات، تێبینی: باجی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی رێگه‌ی پێبدرێت بۆ كاركردن و هاتوچۆكردن.
مەرج و رێوشوێنەكانی كاركردن لە كارگەی خواردمەنی مرۆڤ و كارگەكانی ئالیكی ئاژەڵ و پەلەوەر و كارگەكانی ئاو
1.پێویستە كارگەكان تۆماركراوبن و خاوەنی مۆڵەتی فەرمی كاركردن بن .
2.گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی و تەندروستی لە رشاندنی كارگەو ئوتومبێلەكانی كارگەو هەروەها پاك و خاوێنی و بەكارهێنانی "كڵاو دەستكێش و دەمامك" و گرتنەبەری سەرجەم رێكارەكانی خۆپارێزی .
3. بەشێوەی گەڕۆك "Dleviry" خۆراكی ئامادەكراو بگەیەندرێتە ماركێت و شوێنەكان و پڕۆژەكان.
4.كاتی هاتووچۆی كارمەندەكانیان لە كاژمێر " 8بەیانی بۆ 6 ئێوارە" دەبێت, واتە لە پێش 8 بەیانی و دوای 6 ئێوارە هاتوچۆ كردنیان رێگەپێدراوە.