وەزارەتی تەندروستی: سێ توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركران
  2020-04-06       581       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی سێ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنای راگەیاند كە هەر سێكیان ئافرەتن.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو(دوشەممە)، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە سێ توشبوەكە هەرسێكیان ئافرەتن و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە، ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن.

وتوشیەتی"دوانیان بەرکەوتەی توشبوی پێشون و یەکێکی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×