2020-04-07   1684     
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو دووباره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه هێمن مامه‌ند ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: له‌و باره‌ه‌یه‌وه رێبین سه‌باح پارێزه‌ری ناوبران به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو دووباره هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر بێ بڕیاری دادگا هه‌ڵیان كوتایه‌وه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ندو ده‌ستگیریان كرده‌وه.
وتیشی: ئه‌و هێزه‌ی هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ناوبراو كامێرای چاودێری ماڵه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تائێستا نازانین به چ مادده‌یه‌ك و له‌سه‌ر چی دووباره هێمن مامه‌ند-یان ده‌ستگیر كردوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی خۆبه‌خشه‌وه هه‌وڵی ئازادكردنی ناوبراو ده‌ده‌ین.
جێی ئاماژه‌یه، ماوه‌ی 24 بوو رۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ند له لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه ئازاد كرابوو كه پێشتر به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌ستگیر كرابوو.