نیشانەكانی لاوازیی كۆئەندامی بەرگری لەش
  2020-04-13       3402       
بۆ ئەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كۆئەندامی بەرگریی لەش بەهێزترین چەكی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیە، هەربۆیە پێویستە هەموو كەس بزانێت ئەو كۆئەندامەی كێشەی هەیە یاخود نا.

نیشانەکانی لاوازیی كۆئەندامی بەرگری لەش..

1- كێشەكانی كۆئەندامی هەرس: ئەوانەی بەردەوام كێشەی هەرسیان هەیە وەك هەرس نەكردنی خواردن، سكچون، دڵ تێكەڵهاتن، هەڵاوسانی سك‌ و غازات كە بەردەوام لە كەسەكەدا دووبارە دەبنەوە، پێدەچێت نیشانەی لاوازیی‌ و كێشە بن لە سیستمی بەرگری لەش.

2- زۆرتووشبوون بە پەتا وەرزییەكان: تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت بە شێوەیەكی بەردەوام نیشانەی لاوازیی كۆئەندامی بەرگری‌ و كەم تواناییەتی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆس‌ و نەخۆشییەكان.

3- هەستكردن بە ماندوێتی‌ و لاوازیی بەردەوام: زۆر هۆكار هەن وادەكەن كەسێك هەست بە ماندوێتی‌ و لاوازیی زۆر بكات، بەڵام ئەگەر ئەم حاڵەتە بەردەوام بێت بەبێ هۆكارێكی دیارییكراو، ئەوە نیشانەیەكی لاوازیی كۆئەندامی بەرگریی جەستەیە.

4- هەوكردنی جیوب: ئەو كەسانەی بەردەوام تووشی هەوكردنی جیوب دەبن بە جۆرێك لە ساڵێكدا دوو جار زیاتر حاڵەتەكە تێیاندا دەربكەوێت، مانای وایە كۆئەندامی بەرگرییان ناتوانێت خانەی پێویست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆس‌ و نەخۆشییەكان بەرهەمبهێنێت.

5- هەوكردن‌ و فتریاتی بەردەوام: ئەو كەسانەی بەردەوام تووشی هەوكردن‌ و فتریاتی ناو دەم‌ و سەرپێست، جۆرەكانی دیكەی هەوكردن دەبن، كۆئەندامی بەرگرییان لاوازترە بەراورد بە كەسانی دیكە.

6- هەوكردنی گوێ: ئەگەر لە ساڵێكدا زیاتر لە 4 جار تووشی هەوكردنی گوێ ببیت، ئەوان هێمایەكە بۆ لاوازیی كۆئەندامی بەرگری لەش.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×