فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا جارێكی دیكە زینی وەرتێ-یان بۆردومان كرد
  2020-04-15     

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جارێكی دیكە زینی وەرتێ-یان بۆردومان كرد كە لەوێ پارتی و یەكێتی و پەكەكە هێزیان جێگیركردوە. میدیاكانی نزیك لە پەكەكە دەڵێن: بۆردومانەكە نزیك لە بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە بوە. میدیاكانی پارتیش دەڵێن: بۆردومانەكە بارەگاكانی پەكەكەی كردۆتە ئامانج بەڵام چوار پێشمەرگە بریندار بون.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، بۆردومانەكان لە لایەن دو فڕۆكەی جەنگی توركیاوە ئەنجام دراون و تەنها بەدوری 10 مەتر لە خاڵەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی و پارتییەوە ئەنجامدراون.

بەڵام میدیاكانی نزیك لە پارتی باس لەوە دەكەن كە بۆردومانەكان بارەگاكانی پەكەكەیان لەناوچەكە كردۆتە ئامانج.

کوێستان ئەحمەد، قایمقامی رواندز بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندوە"فڕۆکەکان بارەگایەکی پەکەکەیان بۆردومان کردوە و بۆردومانەکەش 200 مەتر لە بارەگای لیوای حەوتی پیادەی سۆرانی پێشمەرگەوە دور بوە".

قائیمقامی رواندز وتویەتی"ئەمڕۆ تورکیا بۆ ماوەی سێ جاری لە سەریەک زینی وەرتێی بۆردومانکرد و بۆردومانکەش ناوەڕاستی بارەگای پەکەکەی گرتوەتەوە کە ماوەی هەفتەیەکە بارەگایان لە نێوان هەردو بورجی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تلیکۆم داناوە".

 قایمقامی رواندز ئەوەشی وتوە، بۆردومانەکە لە نێوان هەردو لیوای حەوتی پیادەی سۆرانی وەزارەتی پێشمەرگەو بارەگای یەکەی 70 بوە.

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە لیوای 7ی هێزی پێشمەرگە بە روداوی راگەیاند، لە بۆردومانەکەی تورکیا لە زینی وەرتێ چوار پێشمەرگەی لیوای 7  بە سوکی برینداربون.

ئەوەش لەكاتێكدایە درەنگانی شەوی رابردو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكەیان بۆردومان كرد.


زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×