هیومان رایتس ۆوچ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند،
دادگاكانی دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌بونی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ
داعش له‌عێراق پشت به یاسای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌به‌ستن كه یاساكه ناڕون
و پڕه له‌كه‌موكوڕی، به‌ڵام دادگای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا
له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا هه‌ندێك گۆڕانكاری باشی له‌دادگاییكردنه‌كاندا كردوه.
ئاوێنه: به‌پێی راپۆرتێكی هیومان رایتس ۆوچ،
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكیان له دیسه‌مبه‌ری 2017دا، دادوه‌رانی پارێزگای نه‌ینه‌وا
داوای چه‌ند پێودانگێكی قورستری سه‌له‌ماندنی بونی په‌یوه‌ندی كه‌سێك به داعشه‌وه‌و
دادگاییكردنی ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه دادگاكان ته‌نها پشت به
دانپێدانانه‌كان، لیسته هه‌ڵه‌كانی داواكراوان، بانگه‌شه نه‌سه‌لمێنراوه‌كان، نه‌به‌ستن.
له‌ما فه‌قی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای رێكخراوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه
ئه‌وه‌ی له‌نه‌ینه‌وا ده‌یبنن گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه له‌ڕێڕه‌وی به‌ڕێوه‌چونی
دادگاییكردنه‌كانداو ده‌ستبه‌رداربون له‌و كه‌یسانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی
لاوازن یاخود به‌ڵگه‌یان تێدا نییه هه‌نگاوێكه به‌ره‌وپێشه‌وه.
وتوشیه‌تی"به‌ڵام هێشتا پێویست به كاری
زیاتر ده‌كات بۆ گه‌ره‌نتیكردنی ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباران مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵدا
نه‌كرێت و دادگاییه‌كی دادپه‌روانه بكرێن."
سه‌رۆكی دادگای لێكۆڵینه‌وه له قه‌زای ته‌لكێف
به رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه دادگاكه‌یان له‌ناوه‌ڕاستی 2018ه‌وه چه‌ند
پێودانگێكی قورسی سه‌لماندنی جێبه‌جێ كردوه له‌په‌یوه‌ست به گرتنی تۆمه‌تباران و
دادگاییكردنیانه‌وه.
له دادگاییكردنێكیش كه هیومان رایتس ۆچ له
رۆژی 4ی شوباتدا له نه‌ینه‌وا ئاماده‌ی بوه، تیبینی كردوه كه دادوه‌ره‌كان چه‌ند
رێسایه‌كی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و دو پارێزه‌ر له دادگاییكردنه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه
كه كاره‌كانی دادگا به‌ره‌و باشبون ده‌ڕۆن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش رێكخراوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه
كردوه كه ئه‌و پێودانگه نوێیانه له‌سه‌ر تاسه‌ری عێراق و به هه‌ماهه‌نگی په‌یڕه‌وناكرێن
و هه‌روه‌ها هێشتا نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و په‌یڕه‌وكردنی
دانپێدانانی به‌زۆر هه‌ن.
رێكخراوه‌كه
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه یاسای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆری عێراقی ژماره 13ی 2005
ناڕون پڕه له كه‌موكوڕی و هێشتا سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره كاتێك كه سزای
له‌سێداره‌دانی بۆ هه‌ر تۆمه‌تبارێك كه په‌یوندی به داعشه‌وه هه‌بوبێت یان
هاوكاری كردبێت داناوه.
له‌ما فه‌قی وتویه‌تی"په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی
ئه‌م دواییه له نه‌ینه‌وا نیشانی ده‌ده‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ریی ده‌توانن
پرسی رێزگرتن له مافه‌كانی تۆمه‌تباران له دادگاكانی تیرۆردا باش بكه‌ن.
هیوادارین ببینین كه دادگاكانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌به‌ره‌وپێشچونه‌كانی
نه‌ینه‌واوه فێرببێت و رێكاری هاوشێوه بگرێته به‌ر كه ده‌توانرێت به‌و شێوه‌یه
دادپه‌روه‌ی بهێنرێته‌دی و تۆمه‌تباران له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشێلكاری پارێزراو
بن."