لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆدا 2 كەس گیان لەدەستدەدەن
  2019-03-14       373       


لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای شێخان ئاشكرایدەكات لەئەنجامی روداوێكی هاتوچۆدا 2 كەس گیان لەدەستدەدەن‌و 7 كەسی دیكەش بریندار دەبن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی قەزای شێخان لەسەر روداوێكی هاتوچۆ كە تێیدا نزیكەی دەكەس بونە قوربانی  راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەروداوەكەدا 2 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و 7 كەسی دیكەش برینداربون.


ئاشكراشیدەكات روداوەكە لەنێوان ئۆتومبێلێكی جۆری تویۆتا‌و ئۆتومبیلێكی سەربازی ئەویش كە هەر لە جۆری تویۆتا بوە رویداوە لەسەر رێگای شێخان – باعەردێ‌ رویداوە.

 


 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×