"بەشێكی زۆری ئەو دەرمانانەی دێنە هەرێمی كوردستان بەرهەمی وڵاتانی ئەوروپین"
  2019-03-16       2352       

 

پزیشكی پسپۆری دەرمان، د. خۆشی حەمید هەمزە رایدەگەیەنێت بەشێكی زۆری ئەو دەرمانانەی دێنە هەرێمی كوردستان بەرهەمی وڵاتانی ئەوروپین، باس لەوەش دەكات لەكوردستان دو كۆمپانیای دابینكردنی دەرمان هەیە، بەڵام نەگەیشتونەتە ئەو ئاستەی هەمو پێداویستییەكانی دەرمان دابین بكەن.



ئاوێنە: د. خۆشی حەمید هەمزە، پزیشكی پسپۆری دەرمان بە ئاوێنەی راگەیاند لەشاری هەولێر‌و سلێمانی دو كۆمپانیای دابینكردنی دەرمان هەیە بەڵام نەگەیشتونەتە ئەو ئاستەی هەمو پێداویستییەكانی دەرمان دابین بكەن، بەتایبەت لەلایەنی هەمو ئەو دەرمانانەی بەشێوەی دەرزین، ئاماژەبەوەش دەكات تا ئێستا نەیان توانیوە دەرمانەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دروست بكەن.



لەبارەی پێدانی دەرمان لەلایەن نۆرینگەكانی ناو كۆڵانەكان ئەو وتی "تەنانەت پزیشكی دەرمان سازیش ئەو دەسەڵاتەی نیە هەمو جۆرە دەرمانێك بدات بە نەخۆش مەگەر رەچەتەی دكتۆری لەبەردەست بێت، بەداخەوە لەكوردستان هەمو كەسێك بە ئەمانەتەوە كاری خۆی ناكات، چ لەدەرمانخانە فەرمییەكان‌و چ لە نۆرینگەكانی لاكۆڵان".


لێدوانی د. خۆشی حەمید هەمزە، پزیشكی پسپۆری دەرمان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×