وەزارەتی تەندروستی چەند رێنماییەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات
  2019-03-21       915       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات، داواش دەكات لەكاتی هەر روداوێكی تەندروستی لەناكاو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 122 ی تیمەتەندروستییەكانەوە بكەن.


ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان وێرای پیرۆزبایكردن لەهاوڵاتیانی كوردستان، چەند رێنماییەكیش بڵاودەكاتەوە، كە تێیدا هاتوە "لەكاتی بوونی ھەر ڕووداوێكی تەندروستی لەناكاو دەتوانن پەیوەندی بكەن بكەن بە (١٢٢) تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی لە ئەركدان لە پێناو تەندروستی ھاووڵاتیان. ھاوكاریكردنی تیمەكان و ئەمبوڵانسەكان لە كاتی قەرەباڵغی ڕێگاو بانەكان ئەركێكی پیرۆزە".


داواش دەكات رەچاوی پاك‌و خاوێنی كەسی‌و سەلامەتی‌و خواردنی تەندروست بكرێت، دەشڵێت " گەشت و سەیران پێویستییەكی دەرون دروستی گرنگە و بەشێكی سەرەكی تەندروستییە بە مەرجێك گەشتكردن ھاودەم بێت لەگەڵ لێبوردەیی و دووربوون لە ھەڵچوون و تووڕەبوون كە لەوانەیە ڕووداوی نەخوازراوی لێ بكەوێتەوە".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×