لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢٤٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ئیتاڵیا تۆمارکرا
  2020-05-16       538       

بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی ئیتاڵیا، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ٢٤٢ حاڵەتى نوێى گيانلەدەستدان تۆماركراوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاماری بەرگری شارستانی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە کرد کە له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٤٢ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ بۆ ٣١ هه‌زار و ٦١٠ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئاوێنه‌: هاوکات دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا كە ماوەى سێ مانگە ئەو وڵاتەى تەنيوە، لەلايەن دامەزراوەى بەرگريى شارستانى لە رێگەى راگەیەنراوێکەوە بڵاوكرايەوە.

بە گوێرەى راگەيەنراوەكە، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون لە وڵاتەكە بە كەمبوونەوەى چوار هەزار و ٣٧٠ حاڵەت داكشاوە بۆ ٧٢ هەزار و ٧٠، بەمەش كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكە تاوه‌كو ئەمڕۆ ٢٢٣ هەزار و ٨٨٥ حاڵەتە.

لەلایەکی دیکەوە ژمارەى ئه‌و تووشبووانه‌ی له ڤايرۆسەكە چاكبوونه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ چوار هەزار و ٩١٧ زياديكردووە و كۆى گشتیى بۆ ١٢٠ هەزار و ٢٠٥ بەرزبووەتەوە.

راگەيەنراوەكە ئاماژەى بەوە كردووە لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ٢٤٢ حاڵەتى نوێى گيانلەدەستدان تۆماركراوە و كۆى گشتى گيانلەدەستدان بۆ ٣١ هەزار و ٦١٠ بەرزبووەتەوە.

لەسەرانسەرى وڵاتەكە تاوەكو ئەمڕۆ دوو مليۆن و ٨٧٥ هەزار و ٦٨٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە.

لە ناوچەى لۆمبارديا كە زۆرترين كاريگەرى ڤايرۆسەكەى لەسەربوو، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا ١١٥ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×