2020-05-16   466     
سه‌رۆك کۆماری ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی قۆناغی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنای تێنه‌په‌ڕاندوه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه به‌ره‌و باشبون ده‌چێت و له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان دیراسه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده ئاینیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: حه‌سه‌ن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران له وتارێكیدا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاتەکەی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هه‌نگاوی باش به‌ئاڕاسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نراوه، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه ماون و قۆناغی مه‌ترسیداریان تێنه‌په‌ڕاندوه، كارئاسانیشیان بۆ كاروباری هاوڵاتیان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌راورد به‌ماوه‌كانی رابردوی سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ئێستادا دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبون ده‌چێت، چه‌ندین پێداویستی و ئامێری ته‌ندروستی پێویستیشیان به‌ده‌ستگه‌یشتوه.
رۆحانی باسی لەوەشکردوە، به‌رده‌وامی به‌جێبه‌جێكردنی پلانی رێگریكردن له‌كۆبونه‌وه و رێكاره‌كانی دیكه‌ی خۆپارێزی ده‌ده‌ن، تا به‌ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن، سه‌رۆكی ئێران ئاشكرایكردوه، “له دوای مانگی ره‌مه‌زان، دیراسه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده ئاینیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌كه‌ن”.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی ئێران، ١١٦ هه‌زار و ٦٣٥ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، شه‌ش هه‌زار و ٩٠٢ كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ٩١ هه‌زار و ٨٣٦ كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.