2020-05-17   640     
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە کەرەنتینکردنی چەند ناوچەیەکی دیکە پارێزگاکانی بەغداد و بەسرە.
ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، دەستیانکردوە بە کەرەنتینکردنی حەوت ناوچە، کە شەشیان لە پارێزگای بەغدا و ناوچەیەکیش لە پارێزگای بەسرە بۆ رێگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، ئەو ناوچانەی کەرەتین دەکرێن بریتین لە( مەدینە سەدر، زەعفەرانیە، شوعلە، توبجی)، جەختیشیکردۆتەوە کەرەنتینەکە هەندێک ناوچەی پارێزگای بەسرەش دەگرێتەوە.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو نوێنەری عێراق لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، کەرەنتینی ناوچە تەنیا چارەسەرە بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا، ئەوەی دوای بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق.