2020-05-17   855     
میدیای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل، دوو وی باڵیۆزی چین-یان له‌ئیسرائیل له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌مردووی دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاوێنە: له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ها ئارتس بڵاویكرده‌وه كه دوو وی ته‌مه‌ن 58 ساڵ به‌مردووی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه ده‌كه‌وێته یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی نزیك ته‌له‌فیف دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای سێ مانگ له‌دانانی له‌و پۆسته‌دا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه، تا بزانن هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی چین چی بووه