له‌ ئێران ژمارەی گیان لەدەستدان لە ٧ هەزار نزیک بوەتەوە
  2020-05-17       193       

لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە شەش هەزار و ٩٨٨ کەس.

ئاوێنه‌: وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، کیانوش جیهانپور ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە شەش هەزار و ٩٨٨ کەس.

کیانوش جیهانپور باسی لەوە کرد کە هەزار و ٨٠٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمارکراون و بەمەش ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە، ١٢٠ هەزار و ١٩٨ کەس کە باری تەندروستیی دوو هەزار و ٧٠٥یان ناجێگیرە، ٩٤ هەزار و ٤٦٤ کەسیش چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و دوای چاکبوونەوەیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتوە.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئێران لە ١٩ی شوباتدا لە پارێزگای قوم تۆمارکرا.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×