موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت
  2020-05-19       1700       
رۆژی پێنجشەممە موچەی خانەنشینان‌و سبەی چوار شەممەش موچەی 11 وەزارەت‌و ده‌سته‌ دابەشدەکرێت.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ خشته‌ی‌ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ 2020، رۆژی پێنجشەممە موچەی خانەنشینان‌و سبەی چوار شەممەش موچەی 11 وەزارەت‌و ده‌سته‌ دابەشدەکرێت.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌ستانه‌ دابەشدەکرێت:

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
وه‌زاره‌تی كاره‌با
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن
8 دەستەی ھەرێم
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشەممە موچەی خانەنشینانی‌ مه‌ده‌نی‌‌و سه‌ربازی‌ی‌ دابەشدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×