2020-05-19   1495     
مستەفا کازمی
به‌بڕیاری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، موچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌و پاشەکەوتکردن دابەشده‌کرێت.
ئاوێنه: به‌پێی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی كه ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردۆته‌وه، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوه موچەی مانگی 5ی 2020ی فەرمانبەرانی عێراق بەبێ كه‌مكردنه‌وه‌و پاشەکەوتکردن هەروەکو مانگەکانی رابردو دابەشبکرێت.
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو‌و كه‌مبونه‌وه‌ی داهات، سه‌رچاوه ناڕه‌سمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێده‌چێت حكومه‌تی عێراق په‌نا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و پاشەکەوتکردنی بەشێک لەدەرماڵەو موچەی فەرمانبەرانی عێراق ببات.
ئه‌مرۆش مسته‌فا كازمی له‌وتارێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبو كه داهاتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار روی له‌كه‌مبونه‌وه كردووه.
ناوبراو رایگه‌یاندبو، "له‌هه‌وڵیشداین بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهات بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدۆزینه‌وه، چونكه خه‌زێنه‌ی ئێستای وڵات به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌تاڵ بوه".