پێشانگای "هەڵوەرین" درێژ دەكرێتەوە
  2019-03-24       1129       

پێشانگای "هەڵوەرین" ی هونەرمەند سۆفیان جەلال تا رۆژی 14-4-2019 درێژ دەكرێتەوە‌و شوێنی نمایشكردنەكەشی لە نێو گەلەری ئێستا "كارگەی كۆنی جگەرەی سلێمانی" دەبێت.

ئاوێنە: تارۆژی 14-4-2019 پێشانگای "هەڵوەرین" ی هونەرمەند سۆفیان جەلال لەنێۆ گەلەری ئێستا‌و كارگەی كۆنی جگەرەوەی سلێمانی بەردەوام دەبێت، رێكخەر‌و سەرپەرشتیاری پێشانگاكە، هونەرمەند دارا رەسوڵ رایدەگەیەنێت پێشانگاكە بینەرێكی زۆری هەبوە.


لەبارەی ناوی پێشانگاكەش دەڵێت "ووشەی "هەڵوەرین" لەم نمایشەدا فرەمانایە، جارێك  بە مانای ووشک بوون، جارێکیتر مانای سووتان و کاول بوون، یاخود مانای تێکچوون و لەناوبردن، یانیش مانای فەنا و نەمان دەگەیەنێت. تابلۆکان بەگشتی لە ڕێی دیمەنی سروشتەوە گوزارشت دەکەن، سروشتێك کە بە پێکهاتەکانی خۆی هاتونەتەکایەوە".

دەشڵێت " پوش و گیا، گەڵا و دار، گڵ و خۆڵ، ئەمانە لە پاڵ ڕەنگ و مەتریاڵەکانی پێوەلکاندن بونیادی سەرەکین لە پانتایی تابلۆکاندا، ئەمانەش هەمووی لە پێناوی دروستکردنی جیهانێکن کە هونەرمەند لە ڕێیەوە دەیەوێت چیرۆکی تایبەتی خۆیمان بۆ بەیان بکات، چیرۆکێک کە پابەندە بەدونیابینینەکانی و ژیانی تایبەتی ڕۆژانەی خۆی و هەروەهاش پابەندە بە کۆمەڵگاوە".


 
زانیاری زیاتر لەسەر كات‌و شوێنی پێشانگای "هەڵوەرین"

شوێن: گەلەری ئێستا- کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی/بینا زەردەکە. ڕۆژانە لە کاتژمێر ٣ بۆ شەشی ئێوارە کراوەیە. یەکشەممان داخراوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×