داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ سنوری قه‌زای داقوق
  2020-05-20       606       

له‌ ئەنجامى هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سنوری قه‌زای داقوق له‌ پارێزگای كه‌ركووك سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ‌پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌كدارنی سه‌ر به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه‌ له‌ گوندی سیراجی عه‌سری له‌ سنوری قه‌زای داقوق، هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق  و له‌ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراو‌ه‌ و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر دوێنێ ئێواره‌ تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی قه‌ره‌ده‌ره‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵی و، له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێك برینداربوو.

دووباره‌ خۆ رێكخستنه‌وه‌یان ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كدارانی  سه‌ر به‌ رێكخراوه‌ی تیرۆرستی داعش ناوه‌ ناوه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ سنووری پارێزگاكانی كه‌ركوك و موسڵ و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار و له‌ ئیستادا ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ ناجێگیره‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×