ئومێد خۆشناو: پارتی لەکاتی قەیرانەکان ملی داوەتە بەر کێشەکان
  2020-05-20       781       

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات ''ئەو کەسانەی خەون بەوەوە دەبین حکومەتی ھەرێم بروخی دلنیابن ناگەرێننەوە پێش سالی ١٩٩٦ ئەو کاتانەی خەلک تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێ دەکردەوە تاوەکوو نەدزرێ جارێکی ھەولێر و ھەولێرییەکان ئەو دەسھەلاتەیان قبول نیە''.

ئاوێنه‌: ئومێد خۆشناو  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند ''ئەو کەسانەی بیر لە روخاندنی حکومەتی ھەولێر دەکەنەوە خەلک ئەو رۆژانەیان باش لە بیرە کە ئەوان لەو شارە حکومیان دەکرد لە سەری ھەر کۆلانێک چەکدارێکیان دانابوو سەرانە و مالی خەلکیان دەخوار ھاولاتیان نەیان دەتوانی بە ئارامی لە مالەکانیاندا بخەون'' .

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند ''لە بەرامبەر ھەر قسەێکی لایەنەکانی تر دژی پارتی ھەزاران قسەمان پێیە بەلام پارتی بەرپرسیارانە مامەلە لەگەل باردۆخەکە دەکات ھیوا دارین یەکێتیش لە چوارچێوەی پرنسیپی حزبی قسە لەسەر کێشەکانی ھەرێم بکات نەک کارێک بکات کێشەکان ئالۆزتر بکات'' .

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتیشی ''ئەو ھێزو لایەنەکانی تر ناکرێت یەک شەم و دووشەم و سێ شەم لە حکومەت بن رۆژەکانی تر ئۆپزسیۆنبن پێویستە خۆیان یەکلای بکەنەوە یان لە حکومەتن یان ئۆپزسیۆن نەک ھەر کاتێک حکومەت دووچاری قەیرانک بوو شان نەدەنەبەر ئەو قەیرانە'' .

ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکرد سالانی رابردوو گەواھی ئەو راستیە دەدات پارتی شانی داوەتە بەر ھەموو ئەو قەیرانانەی کە رووبەرووی ھەرێم بۆتەوە ھەر ئەمەش بوو وایکرد پارتی لە ٣٨ کورسیەوە ببێتە ٤٥ کورسی خەلکی ھەرێمی کوردستایش ئیتر باوەر بە قسەو لێدوانەکانیان ناکەن .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×