2020-05-20   1658     
ئا: لوقمان غه‌فوور
له‌ژێر ناونیشانی "ئه‌م په‌رستیاره ڤایرۆسه‌كان له‌ناوئه‌بات" رۆژنامه‌ی تولا پرێس-ی روسی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كه په‌رستیارێك له به‌شی نه‌خۆشییه درمه‌كان-ی نه‌خۆشخانه‌ی تولا-ی مه‌یدانی، له‌هه‌رێمی تولا كه 100 مایل له باشوری مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیاوه، دووره، بێگوێدانه هیچ توانجێك له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كانه‌وه به جلی ژێره‌وه، كاریكردووه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی (تولا پرێس) هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه هێڵراونه‌ته‌وه له‌ره‌گه‌زی پیاون و تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس.
تا رۆژی 20 ئایار، روسیا 308 هه‌زار و 705 كه‌یسی هه‌یه و 2 هه‌زار و 972 كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه مردوون.
رۆژی 18ی ئایار یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانی ستافی نه‌خۆشخانه‌ی تولا-ی مه‌یدانی، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "دنیا گه‌رمه" ناتوانێت به‌رگی زیاده بپۆشێت له‌ژێر ئه‌و به‌دله نایلۆنه شه‌فافه‌ی كارمه‌ندانی هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن له كۆرۆنا بۆ خۆپاراستن، به‌كاریده‌هێنن.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ میدیاكانی روسیا-یان دوپاتكردۆته‌وه كه هیچ نه‌خۆشێك سكاڵای نه‌بووه له‌دژی په‌رستیاره‌كه، به‌ڵام له لایه‌ن ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه سزا ده‌درێت، چونكه جلوبه‌رگی ته‌واوی په‌رستیاری نه‌پۆشیوه.
هه‌رچه‌نده په‌رستیاره‌كه سكاڵای ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه ئه‌و دركی به‌وه نه‌كردووه كه جله‌كانی ژێره‌وه‌ی دیاربێت له‌و به‌دله‌یه‌ی كه بۆ خۆپاراستن به‌كاریهێناوه. بەڵام وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی تولا به رۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی راگه‌یاندووه كه ئه‌و په‌رستیاره سزای ته‌مبێكردن وه‌ره‌گرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشێلی یه‌كپۆشی كردووه. به‌ڵام رونی نه‌كردۆته‌وه كه رێوشوێنی سزاكه چییه؟
ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه له‌بنه‌ره‌تدا سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و په‌رستیاره 20 ساڵه، ئه‌گه‌ر به‌رگی ژێره‌وه‌شی یه‌كپۆشی و یه‌ك ره‌نگ بوایه، ده‌شێت سزاكه‌ی سوكتر بوایه، به‌ڵام دوو پارچه‌ی جیاوازی پۆشیوه كه بۆته سه‌رنجڕاكێشانی نه‌خۆشه‌كان.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه سه‌ن، ئه‌و په‌رستیاره‌ی كه ئه‌تمۆسفیری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی گه‌رمتر كردووه، هیچ لێدوانێكی نییه له‌سه‌ر روداوه‌كه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك قسه‌یان كردووه:
ماریتا ئیستاخۆف: "هه‌ربژی، هه‌وه‌سی نه‌خۆشه‌كانی به‌رزكردۆته‌وه".
ڤالێری كابنین: "بۆچی سزای ئه‌ده‌ن؟، هه‌قه پاداشتی بكه‌ن، هه‌ركه‌س به‌و به‌رگه‌وه بیبینێت حه‌زناكات بمرێت".