2020-05-21   460     
بەڕێوەبەرایەتی پەروەرەدەی چۆمان ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەکات، ئەمڕۆ سەردانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی بۆ مانگی (2).
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی پەروەرەدەی چۆمان ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەی دەکاتەوە، کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە ، لە ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی ( 21 / 5 / 2020) سەردانی دیوانی پەروەردە/ بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی بۆ مانگی ( 2 ).
هەر لەئاگاداریەکەدا داوا لەبەڕێوەبەڕەکان کراوە لیستی وانەبێژی بۆ مانگی (٣) لەگەڵ خۆیان بێنن.