پەرلەمانتارێك: بەهۆی گەندەڵێ و دزی پارتی و یەكێتیەوە هاوڵاتیانی هەرێم دەناڵێنن
  2020-05-21       827       

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی گەندەڵێ و دزی پارتی و یەكێتیەوە هاوڵاتیانی هەرێم دەناڵێنن بەدەست قەیرانی ئابوری و داراییەوە هۆكاری سەرەكی لە برینی موچە و قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەو دوو حیزبەن.

غالب محه‌مه‌د، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: پارتی دەڵێت نێچیرڤان بەرزانی 400 ملیار دینارەكەی بەغدای هێناوە و یەكێتیش دەڵێت نەخێر بەهۆی مامی بچوك بووە .

هەروەها ووتیشی: هەر بەراستی سەرانی بنەماڵەی بەرزانی و تاڵەبانی شەرم ناكەن! بەهۆی گەندەڵێ و دزی ئێوەوە هاوڵاتیانی هەرێم دەناڵێنن بەدەست قەیرانی ئابوری و داراییەوەو ڕاستی بابەتەكە ئەوەیە بەهۆی بە تاڵان بردن داهاتی نەوت و داهاتەكانی تری هەرێمی كوردستان لە لایەن هەردوو بنەمالە و كۆمپانیاكانیان هۆكاری سەرەكی بووە لە برینی موچە و قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد: وەك جەنابی پێشوی سەروكی حكومەتی هەرێم وتی ” كێشەكە لەوەدایە كە بەغدا موفلیسە ” پارەكەی بەغداد دەبرێت یەك سەر دەست دەكەن بە خائینكردنی خەڵك و هەر كات پارەكە هات لە بەغداد دەڵێن ئێمە توانیمان بیگەرێنینەوە و خۆیان دەكەن بە خاوەنی گەرانەوەی پارە، كەچی لە ڕاستیدا بەهۆی پیس خۆری هەردوو بنەماڵە بڕاوە! گەر شەرم هەبووایە دەبوو بیكەن بەڵام بەداخەوا لای ئێوە دەست ناكەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو: گەر ئەو پارەیە بێت ، ئەوە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هیچ منەتێكی نیە و مافی خۆیانە هیچ لایەنیك نە حكومەتی عیراق نە هەرێم دەتوانیت بیكات بە منت بەسەریانەوە، گرنگ ئەوەیە ئەم پارەش وەك پارەكانی تر نەخورێت بە ناوی قەرزی كۆمپانیا، كە هەتا قیامەت دێت تەواو نابێت و موچەی فەرمانبەرانیش لە كاتی خۆی بدرێت و هەوڵ بدەن رێكەوتن لە گەڵ عیراق بكەن و واز لە پیس خۆری بێنن بۆ ئەوەی ئیتر موچە لە كاتی خۆیدا بدرێت ، پاڵەوان یٔەوە نیە میلەتەكەی بخاتە سواڵ ، پاڵەوان ئەوەیە میلەتەكەی سەر بەرز بكات.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×