2020-05-21   709     
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ، تانه‌م له بڕیاری ژماره چواری 7ـی ئایاری 2020ـی په‌ڕله‌مانی كوردستان داوه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان ـم كردووه.
ئاوێنه: سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی 7ـی ئایاری په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و بڕیارێكی نایاسایی بوو، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا بوو.
داواشی له سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان، شكۆ بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و به رۆڵی یاسایی خۆی هه‌ستێت و ئه‌و هه‌وڵه‌شم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆیه بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان.
هه‌روه‌ها ووتیشی له رێگای پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر تانه‌مان له بڕیاره‌كه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان داوه.
رۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه له دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه فراكسیۆنی پارتی و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان ئاماده‌ی بوون، به ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵگیرا.
ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا و فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.