پەرلەمانی
كوردستان داوا لە پەرلەمانتارانی ئەم خولەو پەرلەمانتارانی خانەنشین دەكات هەر كەسێكیان دەیانەوێت
ئارەزومەندانە دەستبەرداری موچەی خانەنشینییەكەیان ببن، سەردانیان بكەن بۆ
دەستپێكردنی مامەڵەكانیان بەپێی یاسای چاكسازی.
ئاوێنە:
ئەردەڵان محەمەد، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان، دوێنێ پێنجشەممە 21/05/2020
لە گشتاندنێكدا ئەو داوایەی خستۆتەڕو.
له گشتاندنه‌كه‌دا
هاتوه"به‌پشتبه‌ستن به یاسای ژماره (2)ی ساڵی (2020) مادده‌ی (7) بڕگه‌ی
چواره‌می یاسای چاكسازی له موچه و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازه‌كان و خانه‌نشینی
له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له خولی پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانی
خانه‌نشین له‌خوله‌كانی تر، ده‌یانه‌وێت ئاره‌زومه‌ندانه ده‌ستبه‌رداری موچه‌ی
خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ببن، ده‌توانن له رێكه‌وتی (1/7/2020)ەوە بۆ ماوه‌ی
(30) رۆژ سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی
رێوشوێنی یاسایی."