ئەوقافی هەرێم: ئەو ڤیدیۆیانەی لەبارەی بینینی مانگەوە بڵاوکراونەتەوە راست نین‌و دەستکاریکراون
  2020-05-22       572       
هاوڵاتییه‌كی‌ قەزای سۆران ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا مانگ دەردەکەوێت، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی‌ ئەوقافی هەرێم ده‌ڵێت، ئەو ڤیدیۆیانەی لەبارەی بینینی مانگەوە بڵاوکراونەتەوە راست نین‌و دەستکاریکراون.

ئاوێنه‌: ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌، لیژنەی بینینی مانگی وەزارەتی ئەوقافی حكومه‌تی‌ هەرێمی‌ كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ‌ مانگ نه‌بینراوه‌، بۆیه‌ سبەینێ شه‌ممه‌ تەواوکەری مانگی ڕەمەزانەو یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنە.

دوای‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌، هاوڵاتییه‌كی‌ قەزای سۆران ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا مانگ دەردەکەوێت. ئه‌و هاوڵاتییه‌ دەڵێت، ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 07:12 خولەک ئەو ڤیدیۆیەی تۆمارکردووە. ڤیدیۆکەی بەکامێرایەکی جۆری نیکۆن پی 900 تۆمارکردووە.

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی‌ ئەوقافی حكومه‌تی‌ هەرێمی‌ كوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، "ئەو ڤیدیۆیانەی لەبارەی بینینی مانگەوە بڵاوکرانەتەوە، راست نین‌و دەستکاریکراون. 

دەشڵێت، "بەهەماهەنگی لەگەڵ وەقفی سونی عێراقدا لیژنەی بینینی مانگمان کۆبۆتەوەو ئەو بڕیارەی داوە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×