خه‌دیجە عبدالجه‌بار: مەسرور بارزانی بەڕاشكاوانە پێی ووتین ئەتانەوێ یان نا هەرئەوەیە کە دەیبینن
  2020-05-23       1293       

خه‌دیجە عبدالجه‌بار ئه‌حمه‌د ئەندامی  ‌ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایدەگەیەنێت : سەرۆکی حکومەت دەڵێ: حکومەت ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە!! باشە بۆچی قەرزارن ؟ خۆ ئێوە لە ٢٠١٥ ەوە لەبابەتی موچە خەڵک دەچەوسێننەوە و شەش ساڵە هەواڵی (بەپەلە) ی سەرشاشەکان بۆ هاتن و نەهاتنی موچەیە !جگە لە بەناو پاشەکەوت ، موچەی تەواوی نزیکەی ساڵێکی تەواوی موچەخۆرانتان هەر نەداوە.!.

ئاوێنه‌: خه‌دیجە عبدالجه‌بار ئه‌حمه‌د دەشڵێت : لە ٢٠١٤ ەوە هیج پرۆژەیەکی ستراتیژی نەخراوەتە بواری جێ بەجێکردن ،هیشتا پرۆژەکانی ساڵانی (٢٠١٢ و ٢٠١٣ و ٢٠١٤ ) ش تەواو نەکراوە ، بەشێکی ڕاگیراوە و بەشێکی تریش گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوەو بەشێکی تریشیان هەر تەندەرینیان بۆ نەکرا !

ئەو دەشڵێت :هەزاران بەڵیندەرتان ئیفلاس و مایەپوچ کرد ،بەهەزاران دەرچووی کۆلیژ و پەیمانگاکان لەماڵەوە دانیشتوون و نەتانتوانی دایانبمەزرێنن یان هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنن ، ئەوەش دۆخی کارەبا ٢٤ سەعاتیەکەمانە.

ئەندامەكەی پارێزگاری سلێمانی لە درێژەی نوسینەكەیدا دەشڵێت :لە بەرامبەر ئەمەشدا بەردەوام خەریکی زیادکردنی باج و ڕسوماتن لە سەر خەڵک ، ئەم پارە زۆرە بۆچی قەرزارن؟؟مەگەر ئێوە نەوتتان فرۆشتووە یان نەوتتان کڕیوە ؟بەکوردی و بەکورتی راشکاوانە پێی ووتین ئەتانەوێ یان نا هەرئەوەیە کە دەیبینن ...مژدەی جەژنانەی حکومەت ئەمە بوو ؟!!
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×