كەشناسی هه‌رێم: ئەگەری بارانبارین ھەیە
  2020-05-23       1009       


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

ئاوێنه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.

راشیده‌گه‌ێنێت ،  بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 34 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ،  له‌ سلێمانی 35 پله‌ و له‌ دھۆك 32 پله‌ ، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 38 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گێنێت ،  ك ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە، بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×