پێنج كەسی دیكە لە دهۆك توشی كۆرۆنا بون
  2020-05-23       498       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك تۆماركران كە هەمویان دانیشتوی قەزای ئاكرێن و پاسەوانن لەسەر میلاكی حكومەتی عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران.

ئاماژەی بەوەشداوە كە توشبوەكان هەمویان پیاون و دانیشتوی قەزای ئاکرێن و پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە دوای تەواوبونی دەوامیان لە شاری بەغداو گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە، دەرەنجامەكانیان پۆزەتیف دەرچون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×