ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی کۆرۆنا ٤٥٠ هەزارو ٨٨ كەسی تێپەڕاند
  2020-06-18       855       

ئا: ئاوێنه‌

 

له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوون به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ٤٥٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
 
بەپێی ماڵپەرى “Worldometer” كه‌ پشت به‌ ئاماره‌كانی تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و‌ په‌تایه‌ گيانيان لەدەستداوە گیشتووه‌ته،‌ ٤٥٠ هەزار و ٨٨ كەس و ژمارەى تووشبووانیش گەيشتووەتە، هه‌شت مليۆن و ٣٧٧ هەزار و ٤٦٦ کەس.

تا ئەمڕۆ به‌رزترین ئاماری گيانلەدەستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بە ١١٩ هەزار و ٨٨٠ کەس لە ئەمريكا تۆماركراوە.

دوای ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رزترین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیان به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

”بەڕازيل ٤٦ هەزار و ٥١٠ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٤٢ هەزار و ١٥٣ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٣٤ هەزار و ٤٤٨ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٢٩ هەزار و ٥٧٥ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٢٧ هەزار و ١٣٦ حاڵه‌ت، مەكسيك ١٨ هەزار و ٣١٠ حاڵه‌ت، هيندستان ١٢ هەزار و ٢٦٢ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ٦٧٥ حاڵه‌ت، ئێران نۆ هەزار و ١٨٥ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا هەشت هەزار و ٩١٨ حاڵه‌ت، كەنەدا هه‌شت هەزار و ٢٥٤ حاڵه‌ت، رووسيا حه‌وت هەزار و ٤٧٨ حاڵه‌ت، پێرو حه‌وت هەزار و ٢٥٧ حاڵه‌ت، هۆڵەندا شه‌ش هەزار و ٧٥ حاڵه‌ت و سوید پێنج هەزار و ٤١ حاڵه‌ت.

ریزبه‌ندی ئەو وڵاتانەى زیاتر له‌ هەزار حاڵەتى گيانلەدەستدانیان به‌ په‌تای كۆرۆنا تێدا تۆماركراوە:

“توركيا چوار هەزار و ٨٦١ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٤ حاڵه‌ت، ئيكوادۆر چوار هەزار و حه‌وت حاڵه‌ت، چيلى سێ هەزار و ٦١٥ حاڵه‌ت، پاكستان دوو هەزار و ٩٧٥ حاڵه‌ت، ئيندۆنيزيا دوو هەزار و ٢٧٦ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٩٥٦ حاڵه‌ت، ميسر هەزار و ٨٥٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا هەزار و ٨٠١ حاڵه‌ت، ئێرلەندا هەزار و ٧١٠ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا هەزار و ٦٧٤ حاڵه‌ت، پورتوگال هەزار و ٥٢٣ حاڵه‌ت،  رۆمانيا هەزار و ٤٥١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش هەزار و ٣٠٥ حاڵه‌ت، پۆڵەندا هەزار و ٢٨٦ حاڵه‌ت، فلیپین هەزار و ١٠٨ حاڵه‌ت و سعوودیه‌ هەزار و ٩١ حاڵه‌ت”.

په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له‌ شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا، به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، سێ مليۆن و ٣٨٤ هەزار و ٨٠٥ تووشبووى په‌تاكه‌ چاكبوونەتەوە و چوار مليۆن و ٣٧٥ هەزار و ١٧٢ تووشبووى ديكە چارەسەر وه‌رده‌گرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×