سلێمانی: كرمی شریتی كۆنترۆڵ دەكرێت
  2019-04-03       596       

ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ پشكنینی بۆكرابێت مه‌ترسی نه‌خۆشی كرمی شریتی نییه‌ و كرمی شریتی كۆنترۆڵكراوە‌و ئه‌وجۆره‌ نه‌خۆشیه‌ له‌دنیادا بونی هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها له‌شاری سلێمانی. 


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌یه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛  له‌كوشتارگه‌ی سلێمانی به‌وردی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵ پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌و گۆشته‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه‌ پشكنینی بۆ كرابێت مۆر ده‌كرێت و خواردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر مرۆڤ دروست ناكات.


وتی؛ له‌ راگه‌یاندن و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵێك ده‌رباره‌ی (Parasite) كرمی شریتی ره‌شه ‌وڵاخ له ‌شاری سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوره‌ له‌ راستییه‌وه، ئه‌و كرمه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت‌ له‌ ماسی ده‌ریادا هه‌یه ئه‌و جۆره‌ ماسیه‌‌ ‌له ‌هه‌رێمی كوردستان نیه‌.

وتیشی؛ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێت گۆشته‌ی پشكنینی بۆناكرێت‌، خواردنی گۆشته‌كه‌ی جێی مه‌ترسیه‌، نازانرێت ئاژه‌ڵه‌كه‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشی بووه‌ یاخود نه‌بووه،‌ گۆشته‌كه‌ی شیاوه‌ بۆخواردن و مه‌ترسی بۆسه‌ له‌شی مرۆڤ دروست ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ داواكارین له‌هاوڵاتیان دوربن له‌خواردنی ئه‌وجۆره‌ گۆشته‌ ناته‌ندروسته چونكه‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نیه. 

رونیكرده‌وه‌؛ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی له‌ كوشتارگه‌ی سلێمانی سه‌رده‌بڕرێت‌ به‌ر له‌سه‌ربڕین پشكنینی بۆده‌كرێت و دوای دڵنیابونه‌وه‌ له‌ نه‌بونی نه‌خۆشی بڕیاری سه‌ربڕینی ده‌درێت، پاشان پشكنین بۆ گۆشته‌كه‌ی ده‌كرێت، له‌كاتی دڵنیابونه‌وه‌ی له‌ نه‌بوونی كێشه و مه‌ترسی مۆر ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت بۆ فرۆشتن، له‌كاتی هه‌بونی هه‌رجۆره‌ نه‌خۆشیه‌ك له‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ یاخود گۆشته‌كه‌‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی مۆری ناكات و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و شوێنی تایبه‌ت به‌سوتاندنیان، له‌ناوده‌برێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستی سلێمانی به‌رده‌وام چاودێری  شاڕێ و گه‌ره‌كه‌كان ده‌كه‌ن و رێگری له‌سه‌ربڕین و فرۆشتنی ئه‌و گۆشتانه‌ ده‌گرن له‌ده‌ره‌وه‌ی كوشتارگه‌ سه‌رده‌بڕرێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وكاره‌ده‌كه‌ن‌ ده‌سگیر و روبه‌روی دادگایان ده‌كاته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×