سلێمانی: كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە نەخۆشییەكانی دڵ بەرێوە دەچێت
  2019-04-11       1806       

لەشاری جوان لەسلێمانی بە بەشداری د. ڕێكەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەن و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پزیشكانی ناوخۆیی و عەرەبی، چوارەم كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بەنەخۆشیەكانی دڵ دەستی بەكارەكانی كرد.



ئاوێنە، را\ەیاندنی تەندروستی سلێمانی: لەلێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی " د.ئارام جەمال میرزا، پسپۆری نەخۆشیەكانی دڵ و سەرۆكی كۆنفرانس ڕایگەیاندكۆنفراسەكە ماوەی 3 رۆژ دەخایەنێت و زیاترلە 200 پزیشكی ناوخۆیی و عیراقی و عەرەبی ئامادەی كۆنفرانسەكەن كەسەرجەمیان پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و قەستەرە و شەبەكە و باڵۆن و نەشتەرگەری دڵن.


وتیشی" لەكۆنفراسەكەدا ژمارەیەك توێژینەوەی نوێ‌ و چۆنیەتی نەشتەرگەری نوێ‌ دەخرێتەڕوو و پزیشكانی زیاتر لە 12 وڵات بەشدارن و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پێنج نەشتەرگەری و توێژینەوە لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵەوە بۆ هۆڵی كۆنفرانس دەگوازرێتەوە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×