زەردەشتییەكانی كوردستان: مافی خۆمانە داوای كورسی پەرلەمان بكەین
  2019-04-15       1669       

 

نوێنەری ئاینی زەردەشتییەكانی كوردستان لەوەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاوات دەریا رایدەگەیەنێت زەردەشتییەكان مافی خۆیانە داوای كورسی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

ئاوێنە: ئاوات دەریا، نوێنەری ئاینی زەردەشتییەكانی كوردستان لەوەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی وتووێژێكی لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت "لەگەڵ ئەوەی زەردەشت پێمان دەڵێت دەبێت دین لەدەوڵەت جیابكرێتەوە، بەڵام مافی خۆمانە داوای كورسی پەرلەمان بكەین".


راشیدەگەیەنێت بەپێی ئاماری بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی 300 هەزار كەس وەك زەردەشتی ناوی خۆیان تۆمار كردوە.

ئاشكراشیدەكات لەلایەن كەسانێكی توندرەوەوە تۆمەتبار دەكرێن بەوەی ئاگر دەپەرستن‌و لەگەڵ كەسوكاری نزیكی خۆیان هاوسەر گیری دەكەن.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×