په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی نه‌سر، عادل عه‌بدولمه‌هدی،
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌حشنده‌یه
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نه‌وتی راده‌ست بكرێت.
ئاوێنه: فالح زیادی، په‌رله‌مانتاری
ئیئتیلافی نه‌سر به ماڵپه‌ڕی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ی راگه‌یاندوه"عادل
عه‌بدولمه‌هدی به‌خشنده‌ییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا."
وتوشیه‌تی"گه‌لی كوردستان به‌شێكه له
عێراق و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كاری حكومه‌تی فیدراڵه به‌ڵام
جیاوازیكردن له‌نێوان پارێزگاكاندا كارێكی ره‌تكراوه‌ته‌و سه‌رئه‌نجامه‌كانی
ترسناك ده‌بن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"هه‌ستكردن به سته‌م
له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی شاره‌كانی خواروی عێراقه‌وه وای لێكردون به‌ره‌و راگه‌یاندنی
هه‌رێم بڕۆن وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و جیاكارییه‌ی كه حكومه‌ت له‌نێوان
شاره‌كانی ئه‌وان و پارێزگاكانی باكوردا ده‌یكات."
وتوشیه‌تی"دابه‌شكردنی سه‌روه‌ته‌كان ده‌بێت
به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بێت، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران
ئه‌و ده‌ق و مه‌رج و رێككه‌وتنانه‌ی پشتگوێخستون كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
پێش‌و دایناون بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان دوای شكستی
ریفراندۆم."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"عه‌بدولمه‌هدی
موچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ناردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ
بكرێت به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق و هه‌روه‌ها داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كانیش
راده‌ست نه‌كراوه."