وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: رۆژی چوارشه‌ممه‌ پشوی ره‌سمییه‌
  2019-04-15       711       

سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی "چارشه‌مبا سور"ی ئێزیدییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشوی ره‌سمی ده‌بێت.

ئاوێنه‌: سه‌فین دزه‌یی، ئه‌مڕۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند"بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سورەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی دەكەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی پتەوتركردنی یەكڕیزی وتەبایی گەلەكەمان."

وتیشی"بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، رۆژی چوارشەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشوی ره‌سمی."

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×