سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم
ئاشكرایكردوه كه نه‌بونی پاره‌ی نه‌ختینه له بانكه‌كاندا هۆكاری دواكه‌وتنی
دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه.
ئاوێنه: ماوەی چەند مانگێكە وەزارەتی دارایی بڕیاریدراوە
هەمو 30 رۆژ جارێك موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بكات، بەڵام لەمانگی نیساندا بەشێكی
زۆری وەزارەتەكان موچەی مانگی كانونی دوەمی 2019 یان وەرنەگرتوەو دابه‌شكردنی موچه‌كانیان
دواكه‌وتوه.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێم بە كوردسات
نیوزی راگەیاندوە، پارەی نەختینە لە بانكەكاندا نییەو ئەو موچەیەش كە دابەش دەكرێت
پارەی ناوخۆی هەرێمە، هەركاتێك پارەی بەغداد رەوانە بكرێت، موچەی وەزارەتەكان بە خێرایی
دابەش دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، چاوەڕوان دەكەن
لەدو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی پێویست بۆ هەرێم رەوانە بكات و دواتر موچەی سەرجەم
وەزارەتەكان دابەش بكرێت