سعودیە ژمارەی حاجیانی عێراق زیاد دەكات
  2019-04-19       637       

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، لەمیانی سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی-دا بۆ سعودیە، ئەو وڵاتە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر زیادكردنی ژمارەی حاجیانی عێراقی.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی سەردانەكەیدا عادل عەبدولمەهدی-دا بۆ سعودیە، ریاز رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی ژمارەی حاجیانی عێراقی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بۆ 50 هەزار حاجی زیاد بكرێت.

بەیاننامەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە عادل عەبدولمەهدی، بۆ بەرپرسانی سعودیەی رونكردۆتەوە كە هاوڵاتیانی عێراقی لەماوەی چەند دەیەی رابردودا پشكی خۆیان لە حەج و سەردانی مەككە وەرنەگرتوە بەهۆی جەنگ و ئەو دۆخە خراپەی عێراقی پێدا تێپەڕیوە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای عێراق بەسەردانێك گەیشتە سعودیەو بەرەبەیانی ئەمڕۆش كۆتایی بە گەشتەكەی بۆ ئەو وڵاتە هێنا كە بەپێی نوسینگەكەی لەمیانیدا 13 رێككەوتن و یەك یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردو وڵات لە چەند بوارێكی جیاجیادا ئیمزاكراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×