ئاسایشی هەولێر دانپێدانانی تۆمەتبارێك بڵاو دەكاتەوە
  2019-04-20       1049       

ئاسایشی هەولێر دانپێدانانی تۆمەتبارێك بڵاو دەكاتەوە، كە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك دەستگیركرابو، ئاسایش رایدەگەیەنێت " تاوانبار (فاخر) پێشینه‌ی له‌ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌ و ساڵی ٢٠١٧ به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌ستدرێژی کردبووه‌ سه‌ر ئافره‌تێکی عه‌ره‌ب، به‌و هۆیه‌وه سزا یاساییه‌که‌ی به‌ندکردن بووه‌ و دواتر ئازاد بووه‌".


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە كە تێیدا هاتوە " له‌سه‌ر سکاڵای هاووڵاتیه‌ک، که‌ ده‌ستدرێژی کرابووه‌ سه‌ر، تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه کرد و توانیان تاوانباری ده‌ستدرێژیکار ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی دادگای بکه‌ن، پێشینه‌ی له‌ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌ و ساڵی ٢٠١٧ به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌ستدرێژی کردبووه‌ سه‌ر ئافره‌تێکی عه‌ره‌ب، به‌و هۆیه‌وه سزا یاساییه‌که‌ی به‌ندکردن بووه‌ و دواتر ئازاد بووه‌".


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:

"راگه‌یاندراوێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌

له‌سه‌ر سکاڵای هاووڵاتیه‌ک، که‌ ده‌ستدرێژی کرابووه‌ سه‌ر، تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه کرد و توانیان تاوانباری ده‌ستدرێژیکار ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی دادگای بکه‌ن.

کاتژمێر ١٢:٥٥خوله‌کی شه‌وی 1ی 4ی 2019، ئافره‌تێکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، ته‌کسییه‌ک راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌نێته‌ شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه، به‌ڵام شۆفێری تاکسییه‌که‌ به‌ ناوی (فاخر حمد حیدر)ی ته‌مه‌ن ٤٨ساڵ، به‌پێی دانپێدانانی خۆی که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئافره‌ته‌ سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌باته‌ چۆڵه‌وانییه‌کی سنووری قه‌زای بنه‌سڵاوه‌، به‌ چه‌قۆ هێرشی ده‌کاته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات، له‌ژێر گوشاردا ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ر ئافره‌ته‌که‌، پاشان له‌و چۆڵه‌وانییه‌ به‌جێی ده‌هێڵێت.

تاوانبار (فاخر) پێشینه‌ی له‌ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌ و ساڵی ٢٠١٧ به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌ستدرێژی کردبووه‌ سه‌ر ئافره‌تێکی عه‌ره‌ب، به‌و هۆیه‌وه سزا یاساییه‌که‌ی به‌ندکردن بووه‌ و دواتر ئازاد بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر
٢٠١٩/٤/٢٠"

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×