بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی قیرتاوكردن‌و كاركردنی تیمەكانی شارەوانی سلێمانی یوتێرنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك بەنزینخانەی سارا بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت.
ئاوێنە: لەئاگادارییەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتوە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، به‌هۆی قیرتاوكردن‌و كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی له‌یوتێرنی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود نزیك به‌نزینخانه‌ی سارا، یوتێرنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داخراوه، داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین به‌ئاگایی زیاتره‌وه شۆفێری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێت".
لەلایەكی دیكەوە هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌یانی ئه‌مرۆ 21 نیسانی 2019 له نزیك باخی به‌ختیاری له‌سه‌ر سایتی هاتن بۆناو شاری سلێمانی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رویدا، كه یه‌كێكیان له جۆری نیسان سه‌نی تاكسی‌و ئه‌و تریش له جۆری شۆفرلێت ئۆپترایه، له ئه‌نجامدا شۆفێری تاكسی یه‌كه برینداربوو، برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و تیمه‌كانی هاتوچۆش هێڵكارییان بۆ روداوه‌كه ئه‌نجامدا.

