وانەبێژانی پەروەردەی گەرمیان داوای دامەزراندن دەكەن
  2019-04-21       976       


وانەبێژانی سنوری پەروەردەی گەرمیان لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گردبونەوەو داوای دامەزراندن دەکەن بەڕێوەەری گشتی پەروەردەی گەرمیانیش دەڵێت"داواکەیان ئەگەیەنینە شوێنی مەبەست".


ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: خێڵان شێخ لەنگەری، کەمامۆستایەکی وانەبێژی بەشداربوی گردبونەوەکەبو بەئاوێنەی ڕاگەیاندئێمە لێرەدا کۆبوینەتەوە، داوای دامەزراندن دەکەین، پێشتر سەردانی پەرلەمانمان کردوە، هەرسێ فراکسیۆنە گەورەکەی پەرلەمانمان بیناوە هەمویان هەربەڵێنیان داوە و هەر باشە بوە".


وتیشی " ئەوەی من ئاگادارم دولیژنە پێک هێنراوە داواکاریەکەمان کراوە بەیاداشتێک و لەپەرلەمانەوە ئاراستەی پەروەردەکراوە، ئەمڕۆش لێرەداواکاریمان داوە بەبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان لەسەر هەمان بابەت".


هاوکات دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بەئاوێنەی ڕاگەیاند ئەمڕۆ ئەو وانەبێژانەی کەلەسنوری گشتی بەڕێوەبەرایەتیمان دانراون هاتن گردبونەوەیەکیان ئەنجام داو ئێمەش گوێمان لێیان گرت و یاداشتێکیان پێداین داوای دامەزراندن دەکەن.

وتیشی " ئێمە بەڵێنی جدیمان پێیان دا کەکاری جدییان بۆبکەین و یاداشتەکەیان بگەیەنینە شوێنی مەبەست، لەگەڵ داواکاری خۆماندا کەپێویستمان بەڕاژەی ئەو بەڕێزانەهەیە".


لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیاندا نزیکەی 300 کەس بەوانەبێژ دانراون، لەئێستادا داوای دامەزراندن لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بەمافی خۆیانی دەزانن دابمەزرێن.

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×