ئەمریكا پیرۆزبایی لەرۆژی رۆژنامەگەری كوردی دەكات
  2019-04-22       1194       

ئەمرۆ 22 ی 4 رۆژی رۆژنامەگەریی كوردیە، بەم بۆنەیەوە كۆنسوڵخانەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لە شاری هەولێر پیرۆزبایی لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردی دەكات‌و پەیامێكیش بڵاو دەكاتەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" رێكەوتی 22 ی نیسان كە هاوكاتی رۆژی لەدایكبونی یەكەم رۆژنامەی كوردییە "كوردستان" بە زمانی كوردی ، كۆنسوڵخانەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لە شاری هەولێر پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە " پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیه‌وه‌. ئه‌مڕۆ میدیای بڵاوكراوه‌ به‌ زمانی كوردی و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌ ھه‌رێمی_كوردستان كارده‌كه‌ن به‌رزڕاده‌گرین".


راشیدەگەیەنێت ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ داكۆكیكردن له‌ ئازادی ڕاگه‌یاندن و ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌ زانیاری، كه‌ ئه‌مانه‌ ھه‌مووی پایه‌كانی كۆمه‌ڵگای دیموكراسین.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×