شاسوار عەبدولواحید: پارتی و یەکێتی کەوتونەتە کڕینی خەڵکانی ناو جوڵانەوەکە
  2019-04-22       4286       

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رایدەگەیەنێت لەم رۆژگارەدا تەنها بەهۆی پارە‌و پۆستەوە هاورێی راستەقینەت بۆ دەردەكەوێت، باس لەوەش دەكات كاتێك دەستیان بە دروستكردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كردوە متمانەی بەكۆمەڵێك كەس كردوە‌و باسی خەونی گەورەیان كردوە، دەشڵێت " پارتی و یەکێتی کەوتونەتە کڕینی خەڵکانی ناو جوڵانەوەکە ".

ئاوێنە: لەنوسینێكیدا كەوەڵامی راگەیەنراوێكی راگەیەنراوەكەی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نوێیە لەپەرلەمانی عێراق، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ نوسیویەتی "متمانەمان پێ کردن و وەک هاوڕێیەکی دڵسۆز لەگەڵیان دەبوین و باسی خەونی گەورەمان بۆ دەکردن، بەڵام بە داخەوە کە لەم رۆژگارەدا تەنها بە هۆی پارە و پۆستەوە هاوڕێی راستەقینەت بۆ دەردەکەوێت، بەڵێنێکە و داومانە کە قەت هاوڵاتییانی خۆمان و ئەوانەی کە متمانەیان پێ کردوین، متمانەکەیان نادۆڕێنین،خۆڕاگر بن و دڵنیا بن کە نەوەی نوێ رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت، بۆیە دوژمنی زیاتر دەبێت و هەر بۆیشە پارتی و یەکێتی کەوتونەتە کڕینی خەڵکانی ناو جوڵانەوەکە".


راشیدەگەیەنێت کەسانێک هەن کە پۆستێکیان وەرگرت، یان پارەیان کەوتە دەست، ئەوا راستەوخۆ لە خۆیان دەگۆڕێن، دەشڵێت " مرۆڤە رەسەن و پاکەکان قەت لە خۆیان ناگۆڕێن، نارەسەنەکانیش لە یەکەم تاقیکردنەوەدا دەرناچن، خۆڕاگر بن و دڵنیا بن کە نەوەی نوێ رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت، بۆیە دوژمنی زیاتر دەبێت و هەر بۆیشە پارتی و یەکێتی کەوتونەتە کڕینی خەڵکانی ناو جوڵانەوەکە".



دەقی نوسینەكەی شاسوار عەبدولواحید

بەردەوامبوون و خۆڕاگری، مرۆڤی مەرد و ئازای دەوێت

"شاسوار عەبدولواحید"
کاتێک دەستمان دایە ئەم کارە گەورەیە، ئەوا متمانەمان بە کۆمەڵە کەسێک کرد، کە هەیانبوو دەمێک بوو دەمناسین و هەشبوو تازە بە هۆی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناسیمانن.
بەڵام متمانەمان پێ کردن و وەک هاوڕێیەکی دڵسۆز لەگەڵیان دەبووین و باسی خەونی گەورەمان بۆ دەکردن، بەڵام بە داخەوە کە لەم رۆژگارەدا تەنها بە هۆی پارە و پۆستەوە هاوڕێی راستەقینەت بۆ دەردەکەوێت.
کەسانێک هەن کە پۆستێکیان وەرگرت، یان پارەیان کەوتە دەست، ئەوا راستەوخۆ لە خۆیان دەگۆڕێت.
مرۆڤە رەسەن و پاکەکان قەت لە خۆیان ناگۆڕێن، نارەسەنەکانیش لە یەکەم تاقیکردنەوەدا دەرناچن.
ئەوانەی کە وایان کردوە پارتی و یەکێتی تا ئەمڕۆ بەردەوام بن، ئەوانەن کە هەمو خەونیان پارە و دەسەڵاتە.
بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین،چونکە خەونمان زۆر زۆر لەوە گەورەترە و باش دەزانین کە رێگاکە ئاسان نیە و فەرشی سورمان بۆ داناخرێت.
بەڵێنێکە و داومانە کە قەت هاوڵاتییانی خۆمان و ئەوانەی کە متمانەیان پێ کردوین، متمانەکەیان نادۆڕێنین.
خۆڕاگر بن و دڵنیا بن کە نەوەی نوێ رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت، بۆیە دوژمنی زیاتر دەبێت و هەر بۆیشە پارتی و یەکێتی کەوتونەتە کڕینی خەڵکانی ناو جوڵانەوەکە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×