ئا: ئاوێنه
هیچكام له‌سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی یه‌كێتی كه بیره‌وه‌ری خۆیان نوسیوه‌ته‌وه، نه‌یانتوانیوه رۆڵی ئارام له‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌و له‌رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و دروستكردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا نادیده بگرن.
نه‌وشیروان مسته‌فا
نه‌شیروان مسته‌فا له‌به‌رگی یه‌كه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانیدا "له‌كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ"، له‌چه‌ند په‌ره‌گرافێكدا باس له‌كۆمه‌ڵه‌و ئارام ده‌كات، نه‌وشیروان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ كوردستان ساڵی 1977، كۆمه‌ڵه به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی ـ لینینیزم ده‌ناسرا، په‌یڕه‌وی ماركسیزم – لینینیزم – بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگی ده‌كرد.
به‌ڵام ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ركه قورسه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا نهدهگونجاو له‌گه‌ڵ سه‌لیقه‌ی كوردی ناساز بو، ئه‌و ده‌نوسێت "جارێكیان براده‌رێك وتی: ئه‌م ناوه بۆ تاقمێ فه‌یله‌سوفی عه‌ینه‌ك له‌چاو باشه، له‌گۆشه‌ی كتێبخانه‌یه‌كدا خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه بن، نه‌ك بۆ رێكخراوێك سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێكی وه‌كو شۆڕشی كورد بكات".
نه‌وشیروان لهتایتڵێكدا به‌ناوی "كوژرانی كاك ئارام" به‌مجۆره سه‌باره‌ت به‌ڕوداوی كوشتنه‌كه‌و په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئارام ده‌دوێت "ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵی كوژرانی ئارامم له‌نامه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی هه‌ڵمه‌ته‌وه بۆ هات، له‌گوندی چاژ بوم، له‌نامه‌كه‌دا هاتبو كه رۆژی 31/1/1978 مه‌فره‌زه‌یه‌كی جاش چونه‌ته گوندی ته‌نگیسه‌ر له‌قه‌ره‌داخ، كاك ئارام خۆی له‌و گونده‌دا شاردبۆوه، كه جاشه‌كان ئه‌بینێ تفه‌نگه‌كه‌ی ئه‌كاته شانی‌و ئه‌یه‌وێ بهخێراپی له‌ئاوایی ده‌ربچێ، جاشه‌كان به‌دی دهكهنو ته‌قه‌ی لێئه‌كه‌ن. كاك ئارام ئهپێكرێو هه‌ر له‌وێدا گیانی ده‌رئه‌چێ. جاشه‌كان ده‌چنه سه‌ری گیرفانی ئهپشكنن "هه‌ویه"یه‌كی پێئه‌بێ به‌ناوی "ئه‌نوه‌ر"ه‌وه، جاشه‌كان نایناسنو لاشه‌كه‌ی به‌جێئه‌هێڵن".
پاشان ده‌نوسێت "شه‌هید بونی كاك ئارام جگه له‌وه‌ی خه‌مێكی گه‌وره‌ی به‌هاوڕێكانی ئه‌دا، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ژیانی رێكخراوه‌ییدا دروست ئه‌كرد. كاك ئارام دۆستێكی نزیك‌و خۆشه‌ویستی من بو، له‌بیروباوه‌ڕدا له‌یه‌كه‌وه نزیك بوین. له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌دا لهگروپهكهی ئێمه بو".
پشكۆ نه‌جمه‌دین
پشكۆ نه‌جمه‌دین له"ئهزمونو یاد"دا، لهتایتڵێكدا به‌ناوی "تاڵێ له‌روحی فڕیوی ئارام، له‌جه‌سته‌ی (ئازاد هه‌ورامی)دا ههڵنیشتبو!" ده‌نوسێت "من كاك ئارامم نه‌دیتبو، به‌ڵام هێنده‌یان باسی ههڵسوكهوتو ره‌وشتبه‌رزیی كاك ئارامی ئه‌فسانه‌یان بۆ ئێمه كردبو، زۆر جاران ده‌مگوت: هیچ دور نیه، به‌شێك له‌رۆحی به‌رزه‌فڕی كاك ئارام، له‌جه‌سته‌ی ئه‌م ئازاد ههورامییهدا هێلانه‌ی چێكردبێت! ئاخر ئازاد هه‌ر به‌فریشته ده‌چو، نه‌ك به‌سه‌ركرده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه!"
شه‌هید رێباز
شه‌هید رێباز له"قه‌ندیل به‌غدای هه‌ژاند"دا، دوای ستایشكردنێكی زۆری ئارام‌و ساده‌و ساكاریی ئه‌و سه‌ركرده‌یه، ده‌نوسێت "شانازی ده‌كه‌م كه یه‌كێكم له‌و پێشمه‌رگانه‌ی توانیم له‌هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌دا به‌خزمه‌ت شه‌هید ئارام بگه‌م، ئه‌و چه‌ند رۆژه له‌گه‌ڵ ئه‌و بوم هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م، خۆم به‌خوێندكارێكی ئه‌و خوێندنگه‌یه ده‌زانم كه مامۆستای پایه‌به‌رز ئارام سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد".
رێباز، شه‌هید ئارام به"ئه‌ندازیاری هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش" ناوده‌باو له‌وه‌سفی ئه‌ودا ده‌نوسێت "كورته‌باڵا، لاواز، چاویلكه له‌چاو، قسه‌ی هێمنو له‌سه‌رخۆ، رۆژانێ كه له‌گه‌ڵ شه‌هید ئارام بوین، هه‌ستم نه‌كرد كه لهغهریبایهتیم،
نزیكه‌ی 22 رۆژ ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌هید ئارام له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ جه‌وله‌مان كرد، رۆژێك قسه‌یه‌كی وای نه‌كرد كه دڵگیر بین".
ئیبراهیم جه‌لال
ئیبراهیم جه‌لال له"چه‌پكێك له‌مێژوی كۆمه‌ڵه"دا قسه‌وباسێكی زۆر ده‌رباره‌ی ئارام ده‌كات، كه ره‌نگه گرنگترینیان ئه‌وه بێت به‌یه‌كێك له‌هه‌وادارانی بیری عێراقچێتی ناو كۆمه‌ڵه‌ی ناوده‌بات كه دواتر سه‌رهه‌ڵدانی مشتومڕی چڕوپڕی نێو ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ی لێكهوتهوه، ئه‌و ده‌نوسێت "سه‌رانی بیری عێراقچێتی له‌ئاستی سه‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا بریتی بون لهفازیلی مه‌لا مه‌حمود كه پاشان له‌گه‌ڵ قاسملو له‌ڤێنا شه‌هید ده‌بێت. شاسوار جه‌لال ناسراو به(شه‌هید ئارام) كه دوای ئاشبه‌تاڵ‌و گرتنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه 1975دا، كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كانی دامه‌زراند"، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سالار عهزیزو مه‌لا بهختیارو ئارام بڕوایان به‌كوردستانی بونی كۆمه‌ڵه نه‌بوه. ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه ساڵی 1975 هه‌رچه‌نده ئارام له‌ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا نه‌مابو، به‌ڵام گرتنی كۆمه‌ڵێ ئه‌ندامانی سهركردایهتیو سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی به‌هه‌لزانی بۆ دروستكردنی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌ی زوربه‌ی ئه‌ندامه كۆنه‌كانی خاوه‌ن ره‌وتی عێراقچێتی له‌ناویدا".
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئارام له‌پێكهاته‌ی یه‌كه‌م سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رازی نه‌بوه‌و "تا شه‌هید بونی له‌قه‌ره‌داغ، به‌شداری یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ناوخۆی یه‌كێتی نه‌كرد"، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كات كه "شه‌هید ئارام یه‌كێك بوه له‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی چالاكی له‌دامه‌زراندنی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌شارو گوندهكانو مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا بینیوه".
مه‌لا به‌ختیار
دواتر مه‌لا به‌ختیار له"كام چهپكو كام مێژوی كۆمه‌ڵه"دا كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوسینه‌كانی برایم جه‌لاله، ناوبراو بهكینهڕێژو بوغزاوی بێژ به‌رامبه‌ر به‌ئارام ناوده‌بات كه له‌مه‌رگیشدا كێله‌كه‌ی به‌رناداو بوختانی ئاشكرای بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێ. مه‌لا به‌ختیار ده‌نوسێت "دورونزیك، چه‌ند له‌گه‌ڵ شه‌هید ئارام بوم، شه‌وانم له‌گه‌ڵ بردۆته‌سه‌ر، رۆژم له‌گه‌ل كردۆته‌وه، سه‌دان كۆبونه‌وه‌و دانیشتن‌و پێكه‌وه قسه‌كردنمان هه‌بوه. بۆ یه‌كجاریش هه‌ستم پێنه‌كردوه ئارام باوه‌ڕی به‌حیزبی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی عێراق بوبێ، ئه‌و ململانێی له‌سه‌ر كوردستانی بون ده‌كرد".
ئاوات قاره‌مانی
بۆ ئاگاداربون له‌دوا ساته‌كانی به‌ر له‌شه‌هید كردنی ئارام، پێویستی به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای ئاوات قاره‌مانی، كه له‌شه‌وی پێش كوژرانیهوه تا كاتژمێرێك به‌ر لهكوشتنهكهی لهتهنگیسهری قه‌راخ پێكه‌وه بون.
ئاوات وێڕای ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه دوای شه‌هید كردنی خاڵه شه‌هاب، ئه‌گه‌ر هاوڕێ ئارام جڵه‌وی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رنه‌گرتایه، كۆمه‌ڵه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه، ئارام چالاكانه ئاماده‌كاری بۆ شۆڕش كردوه له‌ڕێگه‌ی چاپكردنی به‌یاننامه‌و زهمینهسازییهوه بۆ خه‌باتی چه‌كداریی.
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات "شه‌وی 31/1/1978، شه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوكیان له‌گوندی گوڕباز بون، ئارام پێیده‌ڵێت ده‌بێت بچیته‌وه بۆ لای خێزان‌و مناڵه‌كه‌ت له‌گوندی سه‌رزه‌ل، هه‌ردوكیان به‌ده‌م نوكته‌و قسه‌ی خۆشه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ون، كه ده‌گه‌نه ته‌نگیسه‌ر، له‌وێ ئارام به‌جێده‌هێڵێت به‌مه‌رجێك خۆی پیشانی كه‌س نه‌دات. ئاوات له‌گێڕانه‌وه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه ده‌گاته سه‌رزه‌ل دراوسێیه‌كیان پێیده‌ڵێت گوێم لهتهقهیه لهتهنگیسهر، كاتێك به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌رێگه پێیده‌ڵێن جاشه‌كان ئارامیان كوشتوه، ئه‌و ده‌نوسێت "ئارام به‌واتای وشه سیاسی بو".