ئا: ئاوێنە
كه‌س نییه ئه‌مڕۆ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا تیشكی راگه‌یاندنه‌كانی له‌سه‌ر بێت. ئه‌م پیاوه ریشن‌و چاویلكه له‌چاوه‌ی كه له‌نێو شیعه‌كاندا به"قاره‌مان" ناوده‌برێت‌و به‌لای ئیسرائیلییه‌كانیشه‌وه "تاوانبارێكی پیاوكوژ‌و شه‌ڕه‌نگێز"ه، تا ئێستا چه‌ندینجار راشكاوانه دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌كورد راگه‌یاندوه.
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا كه خاوه‌نی چوار منداڵه، له‌ساڵی 1960 له‌گوندێكی باشوری لوبنان به‌ناوی به‌زورییه له‌باوه‌شی خێزانێكی هه‌ژاری شیعه مه‌زهه‌بدا هاتووه‌ته دنیاوه، عه‌بدولكه‌ریمی باوكیان دواتر به‌دوای بژێوی ژیاندا رووی له‌به‌یروت كردووه‌و له‌یه‌كێك له‌هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كه‌كانیدا نیشته‌جێ بووه كه "كره‌نتینا"یه، ئه‌م پیاوه كه خه‌ریكی سه‌وزه‌فرۆشی بووه، حه‌سه‌نیش به‌رده‌ستی‌و شاگردی كردووه له‌دوكانێكی بچكۆلانه‌دا كه هه‌موو ده‌رو دیواره‌كه‌ی به وێنه‌ی "ئیمام مو‌سا سه‌در" رازێنرابوه‌وه.
مو‌سا سه‌در، ئه‌و كه‌سایه‌تییه كاریزمایه بوو كه له‌دوو ده‌یه‌ی شه‌ست‌و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، توانی شیعه‌كانی لوبنان له‌تائیفه‌یه‌كی په‌راوێزكراوو سه‌رگه‌ردانه‌وه بكات به كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته، كاتێك ئه‌و له‌ئێرانه‌وه رووی كرده لوبنان لێبڕاوانه ئه‌نجومه‌نی باڵای شیعه‌كانی لوبنان‌و حه‌ره‌كه‌ی مه‌حرومین "ئه‌مه‌ل"ی دامه‌زراند‌و چاره‌نووسی شیعه‌كانی له‌چنگ حیزبه چه‌په‌كانی لوبنان‌و رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌ریهێنا‌و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز‌و سه‌ربه‌خۆی پێبه‌خشین.
نه‌سروڵا هه‌ر له‌هه‌ڕه‌تی هه‌رزه‌كارییه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م كاریزمایه‌وه‌و ده‌چێته ریزه‌كانی "حه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ل"ه‌وه، پاشان به‌مه‌به‌ستی خوێندنی ئایینی له‌ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا روو ده‌كاته نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ی له‌حه‌وزه‌ی ئایینی ئه‌و شاره پیرۆزه‌ی شیعه‌كاندا بخوێنێت، له‌نه‌جه‌ف به‌دوو كه‌سایه‌تی گرنگی شیعه‌كان ئاشنا ده‌بێت كه یه‌كێكیان "محه‌مه‌د باقر سه‌در"ی ئامۆزای مو‌سا سه‌درو ئه‌ویتریشیان "عه‌باس موسه‌وی"یه.
نه‌سروڵا له 1978دا به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وێته به‌ر ره‌شبگیری ئه‌من‌و ئیستیخباراتی عێراقه‌وه به‌نهێنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لوبنان، له‌نۆزده ساڵیدا ده‌بێته مه‌سئولی ناوچه‌ی بقاعی حه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ل‌و له‌بیست‌و دوو ساڵیش‌دا ده‌بێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و رێكخراوه. له‌ساڵی 1982دا به‌دوای هێرشی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر لوبنان، كه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی شیعه‌ی وه‌ك سوبحی توفێلی‌و عه‌باس موسه‌وی له‌حه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ل جیاده‌بنه‌وه‌و حیزبوڵا داده‌مه‌زرێنن، نه‌سروڵا ده‌بێته یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی‌و زۆر نابات ده‌بێته لێپرسراوی به‌یروتی پایته‌ختی ئه‌م حیزبه تازه دامه‌زراوه‌ی كه هه‌موو هه‌وڵ‌و كۆششی له‌پێناو دژایه‌تی كردنی ئیسرائیل‌و ده‌رپه‌ڕاندنی سوپاكه‌ی له‌خاكی لوبنان چڕ ده‌كاته‌وه.
نه‌سروڵا له‌ساڵی 1989دا به‌مه‌به‌ستی خوێندن له‌حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم ده‌چێته ئێران، به‌ڵام هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا به‌هۆی گرژی‌و پێكدادانه‌كانی نێوان حیزبوڵا‌و حه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌له‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لوبنان‌و پاش كوژرانی عه‌باس موسه‌وی ئه‌مینداری گشتی ئه‌وكاتی حیزبوڵاش له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له1992دا، شورای سه‌ركردایه‌تی حیزبوڵا به‌كۆی ده‌نگ "حه‌سه‌ن نه‌سروڵا"ی تەمەن 32 ساڵ به‌ئه‌مینداری گشتی هه‌ڵده‌بژێرن‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسرائیل روو له‌هه‌ڵكشان‌و په‌ره‌گرتنێكی زیاتر ده‌كات. له‌ئه‌یلولی 1997دا "هادی" كوڕی له‌شه‌ڕێكی دژ به‌ئیسرائیلدا له‌باشوری لوبنان ده‌كوژرێت. له‌ساڵی 2000یشدا بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی كێشمه‌كێشی عه‌ره‌ب‌و ئیسرائیل‌دا، سوپای ئیسرائیل له‌ژێر فشاری چالاكییه‌كانی حیزبوڵادا له‌باشوری لوبنان كشایه‌وه‌و ئه‌مه‌ش هه‌رچی زیاتر هه‌ژموونی ئه‌م حیزبه‌ی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی لوبناندا سه‌پاند كه تاقه میلیشیای چه‌كداری ئه‌و وڵاته‌یه له‌دوای "رێككه‌وتننامه‌ی تائف"ه‌وه تا ئێستا چه‌ك نه‌كراوه‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ده‌ور كۆبووه‌ته‌وه.
حیزبوڵا، كه تا دێت كاریگه‌ری له‌لوبنان‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گه‌وره‌تر ده‌بێت، نەک هەر خاوه‌نی ده‌یان رێكخراوی خێرخوازیی په‌روه‌رده‌یی‌و ته‌ندروستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنی چالاكیشه، بەڵکو خاوەنی بڕیاری "شەڕو ئاشتی"یشە لەلوبنانداو دەوڵەتێکە لەناو دەوڵەتی لوبناندا.
حیزبوڵا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كۆمه‌ك‌و پشتیوانی مادی‌و مه‌عنه‌وی ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت "مسته‌فا چه‌مران"ی یه‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی ئێران كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ركوت كردنی شۆڕشی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا هه‌بوو له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1980دا، یه‌كێك بوو له‌هاوكاره نزیكه‌كانی مو‌سا سه‌درو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بنیاتنانی هێزو توانای حه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌لیشه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی حه‌فتادا رۆڵێكی ئه‌كتیڤ‌و گرنگی هه‌بووه. سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ش نه‌ك نكوڵی له‌م په‌یوه‌ندییه تۆكمه‌یه ناكه‌ن به‌ئێرانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی شانازیشی پێوه‌ده‌كه‌ن.
ئه‌وه پشتیوانی مادی‌و مه‌عنه‌وی ئێران بوو، كه توانی شیعه‌كان، له‌تائیفه‌یه‌كی ته‌هیمیشكراوو سه‌رگه‌ردانه‌وه بكات به‌كاراكته‌رێكی هه‌ره سه‌ره‌كی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌و حیزبوڵاشی كرد به‌بازووی هه‌ره به‌هێزی شیعه‌كانی لوبنان‌و پشت‌و په‌نای كۆماری ئیسلامی.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا كه له‌ساڵی 2000دا له‌راپرسی گۆڤارێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بدا به‌ناودارترین كه‌سایه‌تی جیهانی عه‌ره‌بی دانراو هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌به‌رچاوی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌به‌وه له‌تارانی پایته‌ختی ئێران دانه‌وییه‌وه‌و ده‌ستی "ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی" رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ماچ كرد.
به‌شێك له‌م وابەستەبونە سه‌رسه‌ختانه‌یه‌ی حیزبوڵاش به‌كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، یه‌خه‌ی نه‌یاره كورده‌كانی ئێرانی گرته‌وه. له‌ئه‌یلولی 1992دا، چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبوڵا به‌سه‌رپه‌رشتی كازمی دارابی كه ئه‌فسه‌ری ئیتلاعات بوو، له‌ریستۆرانتی میكۆنۆسی به‌رلیندا، دكتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی سكرتێری حیزبی دیموكرات‌و سێ هاوڕێیان تیرۆر كرد. دواتریش كازمی دارابی له‌لایه‌ن دادگاوه به‌زیندانی هه‌تا هه‌تایی حوكمدرا.
به‌ڵام له‌و گفتوگۆیانەدا كه سه‌باره‌ت به‌گۆڕینه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان به‌دیله‌كانی لوبنان، له‌نێوان حیزبوڵا‌و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌رێكی مخابه‌راتی ئه‌ڵمانیا به‌ناوی (گیرهارد كونراد)ه‌وه ئه‌نجامدران‌و، ئێران له‌پشت په‌رده‌وه كاراكته‌ری سه‌ره‌كی بوو، له‌ژێر فشاری حیزبوڵا‌و له‌چوارچێوه‌ی سه‌فه‌قه‌یه‌كدا، ئه‌ڵمانیا بكوژه‌كانی شه‌ره‌فكه‌ندی، (كازمی دارابی‌و عه‌باس رایل‌و یوسف ئه‌مین)ی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی زانیاریی سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی سه‌ربازه بێسه‌روشوێنه ئیسرائیلییه‌كان، ئازاد كرد.
سه‌ركرده‌ی حیزبوڵای لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا تا ئێستا چه‌ندینجار له‌كاتی وتاردان‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا، راشكاوانه دژایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌هێزه كوردییه‌كانی باشور‌و رۆژئاوا راگه‌یاندووه‌و هه‌ندێكجاریش ئه‌وانی به(كرێگرته‌ی ئه‌مه‌ریكا)و خزمه‌تكاری سه‌پاندنی پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق‌و سوریادا تۆمه‌تبار كردوه. له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌ندینجار ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌دابه‌شكردنی عێراق به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكی فیدرالیدا راگه‌یاندووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كارێكی وا، عێراق به‌ره‌و لێكترازان‌و ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و پشێوییه‌كی گه‌وره ده‌بات، كه ئه‌وان هه‌میشه له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.