ئا: ئاوێنە
ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی به‌شداری كردووه له‌بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌كاتی ئازادكردنیدا له ئاسایشی گشتی سلێمانی، سه‌فه‌ری كردووه بۆ ئهردهنو له‌وێشه‌وه بۆ به‌ریتانیا.
تاریق ره‌مه‌زان كێیه؟
تاریق ره‌مه‌زان عه‌زاوی
كه به‌كه‌سێكی عه‌ره‌ب ناسراوه، به‌ڵام له‌بنه‌چه‌دا توركمانه‌و
دانیشتوی شاری كه‌ركوكه‌و ته‌عریب كراوه.
ناوبراو له‌كاتی
بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا فڕۆكه‌ی جه‌نگاوه‌ری جۆری (میراج)ی فه‌ڕه‌نسی
پێبوه.
فڕۆكه‌وانه‌كه ئێستا له‌كوێیه؟
له‌دوای روخانی رژێمه‌وه،
تاریق ره‌مه‌زان به‌و پێیه‌ی زمانی ئینگلیزی زانیوه، ماوه‌یه‌ك كاری وه‌رگێڕانی
بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی بیانی كردوه كه هاتونه‌ته كه‌ركوك، دواتر له‌نوێنه‌رایه‌تی
به‌ریتانیا له‌شاری كه‌ركوك كاری وه‌رگێڕانی كردوه تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئاسایشی
كه‌ركوك (یه‌كێتی) ده‌ستگیریان كردوه‌و ره‌وانه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانییان
كردوه.
له‌مانگی 10ی ساڵی
2008یشدا كه به‌بڕیاری تاڵه‌بانی له‌زیندان ئازادكراوه، راسته‌وخۆ چوه بۆ
شاری عه‌ممانی پایته‌خی ئهردهنو پاشان خۆی گه‌یاندۆته وڵاتی به‌ریتانیا.
چۆن ده‌ستگیر كرا؟
عه‌میدی فڕۆكه‌وان
تاریق ره‌مه‌زان، له‌دوای روخانی رژێمی پێشوه‌وه وه‌ك وه‌رگێڕێكی زمانی
ئینگلیزی كاری كردووه. سه‌ره‌تا ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و رۆژنامه‌نوسه
بیانییانه‌دا كه دێنه عێراق كاری وه‌رگێڕی كردوه. دواتر وه‌رگێڕ بووه له
نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیا له كه‌ركوك. ئاسایشی كه‌ركوك (یه‌كێتی) زانیاریی له‌سه‌ر
ده‌ستده‌كه‌وێت كه به‌شداری كردووه له بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا. له
ساڵی 2005دا ئاسایشی كه‌ركوك ده‌ستگیری دهكهنو ره‌وانه‌ی ئاسایشی گشتیی له‌سلێمانی
ده‌كه‌ن.
تالەبانی سەبارەت بەدەستگیر کردنی چی وت؟
پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه
دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شداری
كردووه، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ئاسایش ده‌گه‌نه ئه‌و راستییه‌ی ئه‌م كه‌یسه گرنگی
خۆی هه‌یه‌و تاڵه‌بانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. تاڵه‌بانیش لای خۆیه‌وه له‌فایلی
ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌نوسێت «ئه‌م كه‌سه بپارێزن زۆر گرنگه بۆ دادگاییكردنی سه‌رانی
رژێم له‌سه‌ر كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه».
ئاسایشی گشتی لای خۆیه‌وه
حسابێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م زیندانییه ده‌كات. ئه‌و ده‌مه‌ی كه به‌شێكی دادگای
لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌دادگای باڵای تاوانكاریی عێراق له‌سلێمانی ده‌كرێته‌وه،
دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و دادگایه چه‌ند جارێك سه‌ردانی تاریق ره‌مه‌زان
دهكهنو ئیفاده‌ی لێوهردهگرنو ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی رۆژ
دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی سه‌رانی رژێمی پێشوو له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه.
کێ بوون ئەوانەی هه‌وڵیان دا بۆ
ئازادكردنی تاریق ره‌مه‌زان؟
رۆژنامه‌نوس یهریفان ئه‌دهه‌م
كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكا دهخوێنێتو ئه‌و كاته‌ی له‌كوردستان بووه كاری
رۆژنامه‌نوسی‌و وه‌رگێڕی پێشوی رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزو رادیۆی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا
بووه، له جارێكیاندا كه له‌گه‌ڵ دوو رۆژنامه‌نوسی به‌ریتانیدا كاری وه‌رگێڕانی
كردووه، ئاوا باسی تاریق ره‌مه‌زان ده‌كات «له کۆتایی مانگی 7ی 2006دا دوو
رۆژنامه‌نوسی به‌ریتانی که کاریان بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئه‌کرد
له رێگای فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه هاتنه کوردستان. من وه‌ک وه‌رگێڕ کارم لهگهڵکردنو
له فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی چاوهڕێمکردن هه‌تا گه‌یشتن. له‌فڕۆكه‌خانه 2 کوڕی گه‌نجی
تر چاوه‌ڕێیان ئه‌کرد که ته‌مه‌نیان 20 ساڵ ده‌بوو، وتیان خه‌ڵکی که‌رکوکین، له
دواییدا رۆژنامه‌نوسه به‌ریتانییه‌کان ئه‌و دوو کوڕه‌یان پێناساندم که یه‌کیان
کوڕی تاریق ره‌مه‌زان بوو».
یهریفان كه وه‌ك بابه‌تێك
ئه‌م شههاداتهی خۆی بۆ ئاوێنه ده‌گێڕێته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه
وێنه‌گره به‌ریتانییه‌که پێیوتوه كه‌سێك ناوی تاریق ره‌مه‌زانه وه‌ک وه‌رگێڕ
ئیشی بۆ کردوه له که‌رکوک له دوای روخانی سه‌دام له 2003دا. به‌هۆی ئیشه‌وه
ببوون به هاوڕێی. له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه، تاریق ره‌مه‌زان ده‌ستگیرکراوه
له لایه‌ن ئاسایشی یه‌کێتییه‌وه. کوڕ‌و خزمه‌کانی تاریق ره‌مه‌زان په‌یوه‌ندییان
به رۆژنامه‌نوسه به‌ریتانییه‌وه کردوه به ئه‌و ئومێده‌ی که بتوانن ئازاد
ببێت، چونکه رۆژنامه‌نوسه به‌ریتانییه‌که واتێگهیهنرابوو که تاریق بێتاوانه‌و
هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌وه نییه.
یهریفان ده‌ڵێت من قسه‌م
له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی تاریق ره‌مه‌زاندا کرد، پێی وتم که باوکی له ئاسایشی
سلێمانییه‌و تۆمه‌تباریان کردوه به وه‌ی که یه‌کێک بوه له ئه‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی
له بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شداری کردوه. کوڕه‌که‌ی تاریق هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ی
پێبو ده‌رباره‌ی فڕینه‌کانی باوکی له ساڵی 1988دا. به پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که
ئه‌و پێی بوو تاریق ره‌مه‌زان له مانگی3/1988دا له خولی راهێنان بوه. یهریفان
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه دڵنیا نه‌بوه که به‌ڵگه‌کان ساخته‌ن یان
راستن؟ به‌ڵام گوێی له قسه‌کانی گرتووه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه وا
باس له كێشه‌كه ده‌كات زۆر هه‌وڵیان داوه تاریق ببینن بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆکی راسته‌قینه‌ی
بزانن، به‌ڵام بی سود بووه. له دوای چه‌ند جاریک په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی
سلێمانییه‌وه کردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاریق ببینین، به‌ڵام وتیان به پێی یاسای
عێراقی ناتوانن بیبینن. له دوایدا ئاسایش پێی وتین بچن بۆ دادگای باڵای عێراقی
مۆڵه‌ت وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تاریق بکه‌ن.
له دوایدا رۆیشتین بۆ
دادگای باڵای عێراقی که له نزیک ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌کێتیه‌وه بوو له‌سلێمانی
له گه‌ڕه‌کی به‌ختیاری. له‌وێ چاومان که‌وت به هه‌ندێک دادوه‌ر له کاتێکدا کوڕه‌که‌ی
تاریق له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌کرد. پێیانوتین که به هیچ شێوه‌یه‌ک تاریق
ناتوانرێت ببینرێت، چونکه هێشتا لێکۆڵینه‌وه ته‌واو نه‌بوه.
یهریفان ئاماژه بۆ ئه‌وه
ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به پارێزه‌ر به‌کر سدیقه‌وه کرد که ئه‌وکاته خه‌ریک بوو
به که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌وه. پێی وتین من نایناسمو ئێستاش به‌ڵگه کۆده‌که‌ینه‌وه
بۆ که‌یسی هه‌ڵه‌بجه، تاریق له ناو ئه‌و به‌ڵگانه‌دا نییه که ئێمه ئیشی له‌سه‌ر
ده‌که‌ین. دوو رۆژنامه‌نوسه به‌ریتانییه‌که داوایان له خودی پارێزه‌ر به‌کر
سدیق کرد که ببێت به پارێزه‌ری تاریق بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌وه بتوانن
پرسیاری لێبکه‌ن، به‌ڵام به‌کر سدیق وتی که «ئه‌خلاقیه‌ن من ناتوانم ئه‌و کاره
بکه‌م چونکه من خۆم خه‌ڵکی ههڵهبجهمو کوردیشم، که‌سیک که بۆردومانی شاره‌که‌می
کردبێت چۆن ئه‌توانم ببم به پارێزه‌ری». به‌ڵام پارێزه‌ری تر هه‌یه که ئه‌وکاره
ئه‌کات. له دوای قسه‌کانی به‌کر، دوو رۆژنامه‌نوسه به‌ریتانییه‌که داوای
لێبوردنیان لێکرد.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت
«بۆ دواهه‌مین جار په‌یوه‌ندیم به کاک سه‌رکه‌وت حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی
سلێمانی ئه‌و ده‌مه‌وه کرد. وتی به‌یانی وه‌رن قسه‌تان بۆ ئه‌که‌م ده‌رباره‌ی
تاریق ره‌مه‌زان. بۆ به‌یانییه‌که‌ی من‌و یه‌کێک له رۆژنامه‌نوسه به‌ریتانییه‌کان
که ئافره‌تێک بوو چوینه لای‌و پرسیارمان ده‌رباره‌ی تاریق ره‌مه‌زان لێکرد.
پێیوتین تاریق ره‌مه‌زان له ئاسایشی سلێمانییه‌و یه‌کێک بووه له ئه‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی
که له کیمیاییه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شداری کردوه‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا
دانی به تاوانه‌که‌یدا ناوه، ده‌بێت به یه‌کێك له‌و که‌سانه‌ی که شایه‌تی دژی
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌دات له که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌داو دادگاییش ده‌کریت، به‌ڵام
ناتوانن بیبینن.
یهریفان له‌دوا قسه‌یدا
ده‌ڵێت «له‌دوای دڵنیابون له‌وه‌ی که تاریق یه‌کێک بوه له فرۆکه‌وانه‌کان، هه‌ردو
رۆژنامه‌نوسه‌که وازیان له‌وه هێنا که تاریق ببینن‌و راپۆرتیکی تریان نوسی ده‌رباره‌ی
کوردستان‌و به‌ڕاستی زۆریش دڵته‌نگ بون به‌وه‌ی که هه‌وڵیاندا تاریق ببین، هه‌ستیان
به شه‌رمه‌زاری زۆر کرد، چونکه ده‌یانزانی من خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌م... من ئاسایشی
گشتی به‌رپرس ده‌زانم جونکه هه‌تا 10ی ئابی 2006 تاریق ره‌مه‌زان له ئاسایش بوو».
تاریق ره‌مه‌زان چۆن ئازاد کرا؟
به‌پێی ئه‌و
زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوون چه‌ند جارێك كه‌سوكاری تاریق هه‌وڵی
ئازادكردنی تاریقیان داوه، به‌ڵام سودی نه‌بووه. دواتر كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی
عه‌شره‌تی عه‌زاوی خۆیان گه‌یاندۆته تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یهكێتیو سه‌رۆكی
عێراق، تاڵه‌بانیش بڕیاری ئازادكردنی داوه به كهفالهتو ئاسایشی گشتیش
ئازادیان كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ندێك
دهنگوباسی تر له ئارادایه كه نوێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیا له‌كه‌ركوكیش به‌و
پێیه‌ی تاریق كاری وه‌رگێڕانی له‌گه‌ڵدا كردون، هه‌وڵیان بۆ داوه تا ئازادی
بكه‌ن، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی بێلایه‌ن ئه‌م زانیارییه پشتڕاست ناكاته‌وه.
تاریق ره‌مه‌زان له‌كوێیه؟
به‌پێی هه‌ندێك
زانیاریی كه ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، تاریق ره‌مه‌زان پاشئه‌وه‌ی ئازاد ده‌كرێت
ده‌چێت بۆ عه‌مانی پایته‌ختی ئهردهنو ماوه‌یه‌ك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. دواتر
سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ به‌ریتانیاو له‌وێ په‌نابه‌ری سیاسی پێدهدرێتو ئێستا له‌وێ
نیشته‌جێیه.