"لەم هەفتەیەدا رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی واژۆ دەكرێت"
  2019-04-27     

مستەفا چاورەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی پێشبینییەكان چاوەروان دەكرێت لەم هەفتەیەدا رێككەوتنی سیاسی نێوان پارتی‌و یەكێتی لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ بكرێت.

ئاوێنە: مستەفا چاورەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا لەم هەفتەیەدا یەكێتی‌و پارتی رێككەوتنی سیاسی نێوانیان واژۆ دەكەن؟، بە ئاوێنەی وت "خۆتان دەزانن من ئەندامی ئەو لیژنەیە نیم كە دانوساندن دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی بەمن گەیشتون‌و لێدوانی بەرپرسانی یەكێتی‌و پارتی هیچ كێشەیەك نەماوە لەنێوان یەكێتی‌و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم".


راشیدەگەیەنێت وابریارە لەم هەفتەیە رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی واژۆ بكرێت، وتیشی چاوەروان دەكەین دوای واژۆكردنی رێككەوتنەكە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت‌و كابینەی نوێش پێكبهێنرێت، لەبارەی كۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان یەكێتی – پارتی – گۆران ، ئەو وتی "بێگومان دوای رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی لەلایەك‌و پارتی‌و گۆران لەلایەكی دیكە پێویست بەوە دەكات هەرسێ‌ لایەنەكە كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن".


ئاماژەبەوەش دەكات كۆبونەوەی سلاێ‌ قۆڵی كارێكی باشە بۆ ئەوەی هیچ نەبێت بەرپرسیارەتی كابینەی نوێ‌ لەئەستۆ بگرن‌و هەر تەنها لەچوارچێوەی دروشم‌و دروشمبازی نەمێنێتەوە.

زۆرترین بینراو
رۆژنامەیەکی بەریتانی: کەسوکاری لاهوور شێخ جەنگی پەنا بۆ هەواڵگریی بەریتانیا دەبەن
مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دژی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نه‌بوه‌
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
“نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت بۆ ئێران و ئەفغانستان”
تره‌مپ: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت پێویستمان به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ ئێران
مەترسیی هێرشکردنە سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا؛ ناوەندە ئەمنی و سیاسییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەنە نەتەنیاهۆ
ئاسایشی عێراق: لێدوانه‌كه‌ی باسم به‌دری‌ له‌سه‌ر تێوه‌گلانی لایه‌نی كوردی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر نمونه‌ی گریمانه‌یی بوه‌
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: نه‌ كاك بافل و نه‌ كاك مه‌سرور و نه‌ پارتی و نه‌ یه‌كێتی راستگۆنین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×