هاوسەرۆكی پژاك: رژێمی داگیركاری ئێران لەلێواری مەرگدایە
  2019-04-27     


زیلان ڤەژین، هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك" رایدەگەیەنێت ئەگەری رودانی شەرێكی گەورە زیادی كردوە‌و رژێمی داگیركاری ئێران لەلێواری مەرگدایە، دەشڵێت "لە داهاتویەکی نزیکدا کاردانەوەکانی گەمارۆ و بڕیارەکانی ئەمریكا لە بەرامبەر ئێران دەردەکەوێت".


ئاوێنە: زیلان ڤەژین، هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك" لەمیانی وتارێكیدا كە میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویان كردوەتەوە رایدەگەیەنێت ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت کە ماوەی دیکتاتۆری لە ئێران بەرەو کۆتاییە و ئیدی خەڵکی ئێران لە نادادپەروەری، هەژاری، بێکاری و کێشە کۆمەڵایەتیەکان بێزار بون، بەپێویستیشی دەزانێت خەڵک بێدەنگی بشکێنن و لە پێناو گەیشتن بە مافەکانیان تێکۆشانی زیاتر بکەن.


دەشڵێت "خستنە لیستی تیرۆری سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریكا، هەڵوێستی توندی دەوڵەتی ئێران و کاردانەوەی جیاوازی لە لایەن وڵاتانی دیکە لێکەوتەوە بە تایبەت لە لایەن ئیسرائیل، عەرەبستانی سعودی و ئیمارات و ئەگەری پێکدادانی سەربازی و شەڕێکی گەورەشی لە نێوان ئێران و ئەمریکا زیاتر کردوە و وەک ڕابردو قوربانی ئەو شەڕە گەلانی ناوچەکە دەبن".


زۆرترین بینراو
رۆژنامەیەکی بەریتانی: کەسوکاری لاهوور شێخ جەنگی پەنا بۆ هەواڵگریی بەریتانیا دەبەن
مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دژی هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك نه‌بوه‌
بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە
“نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت بۆ ئێران و ئەفغانستان”
تره‌مپ: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت پێویستمان به‌ رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ ئێران
مەترسیی هێرشکردنە سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا؛ ناوەندە ئەمنی و سیاسییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەنە نەتەنیاهۆ
ئاسایشی عێراق: لێدوانه‌كه‌ی باسم به‌دری‌ له‌سه‌ر تێوه‌گلانی لایه‌نی كوردی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر نمونه‌ی گریمانه‌یی بوه‌
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: نه‌ كاك بافل و نه‌ كاك مه‌سرور و نه‌ پارتی و نه‌ یه‌كێتی راستگۆنین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ
قوباد تاڵه‌بانی: با كاك مه‌سعود برا گه‌وره‌یی خۆی بسه‌لمێنێت و بێته‌ ده‌باشان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
سەدان خێزانی دیکەی ئاوارەی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×